گوڵ نی يە پەپولەی بەدەوردا نەسوڕێتەوە
گوڵ و گوڵزار ئه و شوێنەيە کە پەپوڵە ئاڵودەيەتی و وێڵ و هەڵوەدايەتی، مەگەر شەمع هێندەی گوڵ، پەروانە و پەپوڵەی بەدەورا بخوڵێتەوە، ئەگەر لەباغێکدا بوويت لە وەرزی بەهاردا سەيری گوڵەکانی بکە هەنگ و پەپوڵەيان بەسەرەوه، به دەوريەوە دەبينی نە بۆ گوڵ جێگەی نيگەرانی يە کە پەپوڵە بەدەوريدا دەخوڵێتەوە نە بۆ پەپوڵەش شەرمە بەدەوری گوڵ سوڕانەوە، ئەم ئيديۆمە ژنان و کچان دەرباز دەکات لە کپکردنی خۆشەويستيدا و دەروازەيەکە بۆ شەرعيەت پێدانی ئەوين و ئەوينداری.