کاروانچی ماندوو بێت جنێو بەخاوەن ووڵاغ ئەدات
قورماچی-يش بدۆڕێت نەڵێت بەگونمەوە دەتەقێت، کاروانچی کرێکاری سەرکارە، لێخوڕينی وڵاغەکانی بەمله- وەيە، ڕێگەی کاروان هات و نەهات و هەوراز و نشێو و ڕووتکردنەوە و دەربازبوونی لە ڕێگر و جەردان لە پێشە، هەندێکجار ئارەقەی شين و مۆر دەکات کاروانچی لە ماندووبوون و لەترسان تفی دەمی وشک هەڵدێت ئينجا لەبەر خۆيەوە کە زۆر ترساوە يان ماندووە دەڵێت هەچە گو بەڕيشی خاوەنەکەت يان گو بەگۆڕی يان هەی لە قوزی دايکی ساحێبت بەم، دەگێڕنەوە جارێک سەرکارێک دەنگ لە وڵاغەکەی دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە بگرێت و بڕوات بەڵام ئاغا و سەرکارەکەی لەگەڵ دەبێت بۆيە بە وڵاغەکە دەڵێت(هەچەی هەی باب و باپيرم يان هەچە هەی دايک دايکم) کەچی ووڵاغەکەش هيچ حساب بۆ ئه و دەنگ دان و لێخوڕينە ناکات، ئاغاکەش دەڵێت پێشتر چۆنت پێ ووتوە هەر ئەوهای پێ بڵێ، ئەويش دەڵێت(هەچە هەی لە قەبری بابی خێوت بەم، هەچەی هەی لە قوزی دايکی ساحێبت بەم يان هەچە لە قوزی کابانت بەم) يەکسەر ووڵاغەکە ڕێ دەگرێت، ئينجا ئەم ئيديۆمە بۆ زۆر بوار بەکاردێت هەم کاروانچی و کرێکار و فەرمانبەريش کە ماندوو و هيلاک دەبێت بەکاری دەهێنێت بەڵام مايەی نيگەرانی و دڵەڕاوکێ نی يە چونکە لێکەوتەی ماندوو بوون و کارکردنە.