ماسی و ميوان مانەوە بۆگەن دەبن
وتراويشە(کش کش مريشکە ڕەشە ميوان جارێک و دوان خۆشە، يان شەوێک و دووان خۆشە) ميوان خۆشەويستە و جێگەی دڵخۆشی خانەخوێ-يە کەچی شەوێک و دوان خۆشە، ماسيش چەندە جوان و خۆش و بەتامە کەچی شەوی يەکەم نا شەوی دووەم بە ڕاستەقينەيی بۆ گەن و گەنيوو دەبێت و شەوی سێيەم بۆنی گەنيويەکەی وات لێ دەکات دەست بەلووتتەوە بگريت، دوو شتی جوان و جێگەی دڵخۆشی بۆ ڕۆژی سێيەم هەم ناشيرين و هەميش بۆگەنی دەبن، بۆيە ئەم ئيديۆمە ڕاوێژکاری و ئامۆژگاری و ڕێنوێنی يە بۆ تێکڕای مرۆڤايەتی کە زۆر مانەوە لای دۆست و ئەحباب پەسند نی يە هەرچەندە شيرين و جوان و لەبەر دڵان بيت بەمانەوەی زۆر بێ زراو و گەنيو دێيتە بەرچاوان.