بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، لەماوەی چوار ساڵ و حەوت مانگدا، سێ هەزار و 371 ئێزدی لەدەستی #داعش# ڕزگاریان بووە و تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 46 کەس، واتە 47.4%ی ڕفێندراوەکان چارەنووسیان دیارنییە.
خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: لە 3-8-2014ەوە تاوەکو #04-03-2019# لە کۆی شەش هەزار و 417 ئێزدی ڕفێندراو لەلایەن داعشەوە، تەنیا سێ هەزار و 371 کەس ڕزگاریان بووە و سێ هەزار و 46 ئێزدی لەدەستی داعشدا ماون. واتە: 47.4%ی ڕفێندراوەکان چارەنووسیان دیارنییە.
هەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە 3-8-2014ەوە تاوەکو #01-08-2018# واتە لە چوار ساڵدا لەکۆی شەش هەزار و 417 ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش، تەنیا سێ هەزار و 315 کەس ڕزگاریان بووە بەو پێیەش لە 1-8-2018ەوە تاوەکو #04-03-2019# بەگشتی لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا تەنیا 56 کوردی ئێزدی لەدەست داعش ڕزگارکراون. کە پێکهاتوون لە 10 ئافرەت و 23 منداڵی کچ و 23 منداڵی کوڕ.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە ئامارەکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، وردەکاریی ئێزدییەکان و ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە؛
- ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق، 550 هەزار کەس.
- ژمارەی ئێزدییە دەربەدەربووەکانی دەستی داعش 360 هەزار کەس.
- ژمارەی ئێزدییە شەهیدبووەکان لە ڕۆژی یەکەمی هێرشەکەوە هەزار و 293 شەهید.
- تاوەکو ئێستا 71 گۆڕی بەکۆمەڵ لە #شنگال# دۆزراونەتەوە.
- 68 پەرستگا و مەزارگەی ئایینی تەقێندراونەتەوە.
- 100 هەزار ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
ژمارەی منداڵە بێ دایک و باوک بووەکان:
بەگشتی دوو هەزار و 745 منداڵ بێ دایک و باوک بوون.
- هەزار و 759 منداڵ باوکیان لەدەستداوە.
- 407 منداڵ دایکیان لەدەستداوە.
- 359 منداڵ دایک و باوکیان لەدەستداون.
- 220 منداڵ دایک و باوکیان لەلای داعش ماون.
ژمارەی ڕفێندراوانی ئێزدی لەلایەن داعش:
بەگشتی شەش هەزار و 417 کەس ڕفێندران:
- لە ڕەگەزی مێ؛ سێ هەزار و 548 کەس.
- لە ڕەگەز نێر؛ دوو هەزار 869 کەس.
- ژمارەی ڕزگاربووان و ڕزگارکراوانی ئێزدی لەدەست داعش:
بەگشتی سێ هەزار و 371 کەسیان لەدەست داعش ڕزگاریان بووە.
- ئافرەتەکان؛ هەزار و 165 کەس.
- پیاوەکان؛ 337 کەس.
- منداڵی کچ؛ 976 کەس.
- منداڵی کوڕ؛ 893 کەس.
- ژمارەی ئەو ئێزدیانەی لای داعش ماون یان بێسەروشوێنن؛
بەگشتی 3046 سێ هەزار و 46 ئێزدی بێسەروشوێنن.
- لە ڕەگەزی مێ؛ هەزار و 406 کەس.
- لە ڕەگەزی نێر؛ هەزار و 640 کەس.
لە مانگی ئابی 2014 داعش هێرشەی کردە سەر شنگال و دەوروبەری، لەکۆی شەش هەزار و 417 ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش تەنیا 52.6٪ی ئێزدییە ڕفێنراوەکان ڕزگاریان بووە و تاوەکو ئێستا 47%ی ئێزدی ڕفێندراو بێسەروشوێنن یان هیچ لەبارەی چارەنووسیانەوە نازانرێت.[1]
#06-03-2019#