هەزارویەک لایە:
کوردی: هاتوچۆی کەروێشک لەسەر بەفر بۆ شوێنە ونکە
فارسی: رفت و برگشت خرگوش ڕوی برف برای رد گم کردن [1]
هەزارودوولایە:
کاتی ڕاوکردنی جستانان بۆ شوێن هەڵگرتنی کەروێشک؛ ڕاوچی لەسەر بەفر بە جێگا پێ یان شوێنی لاقی کەروێشکەکەدا دەڕوات.
کەروێشکیش بە مەبەست یان نەخوازراو، جارناجارێک بە مەودای سەت میتر لەسەر بەفر پتر لە سەتان جار دەڕواتە ئەو سەر و دەگەڕێتەوە جێگای خۆی.
بەو شێوە ڕاوچی سەری لێ دەشێوێت کە ئاڕاستەی ڕۆیشتنی کەروێشک بەرەو کام شوێنە.
ڕاوچییەکان بەو کارەی کەروێشک دەڵێن:
هەزارودوولایە
واتا: شوێنەگومکە...
(فەرهەنگی ژین وشەدانی کوردی کوردی Ferhengy Jîn)
لە موکریان دەڵێن: کەروێشکەکە هەزارەی کردووە.
(سیدمحمد حسن زاده)
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!