جەمال جەلال کەریم ساڵی 1941 لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕدا لە #پێنجوێن# چاوی بەژیان هەڵهێناوە ساڵی 1956 لە (ئامادەیی پیشەسازی #سلێمانی#) خوێندویەتی و بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیان و پاش شۆڕشی14-07-1958 لەڕیزەکانی (حزبی شیوعی عیراق)دا کاریکردووە و ماوەیەک زیندانی کراوە، دوای نسکۆی 1975 بووەتە ئەندامی (کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان) و دواتریش لەساڵی1977 لێپرسراوی ڕێکخستنە نهێنییەکانی (ی.ن.ک) بووە لە پێنجوێن و بۆ ماوەیەک سەرپەرشتی ڕێکخستنی سیروان و سەیدصادقی کردوە لەهەمان ساڵدا بووە بە لێپرسراوی ناوچەی پێنجوێن و دڵسۆزانە ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە.، مەفرەزەیەکی چەکداری لەناو شاری سلێمانی دروست کردوە لە ڕێگەی ڕێخستنی سلێمانییەوە کە چەندین تاوانباریان بە سزای گەل گەیاندووە.
جەمال جەلال توانیویەتی قائیم قامی ئەوکاتەی بەعس (فەوزی سەلیم) و ژنەکەی و ژمارەیەکی زۆر پۆلیس ڕێکبخات بۆ کارکردن بۆ شۆڕش کە دواتر 8پۆلیسی بە چەکەکانیانەوە ناردە دەرەوە بۆ لای کاک (بەکری حاجی سەفەر) ساڵی 1979 خەباتی شاری بۆ شاخ گواستەوە هەر بۆیە بەعسییەکان باوکی و شەهید برایمی برایان زیندان کردووە.
جەمال جەلال باوکی شەهید حەمەکاکەو برای شەهید برایم و پورزای شەهید وشیارو ئامۆزای شەهید نەوزادی بێ سەروشوێنە
جەمال جەلال چەندین پۆستی جیاجیای وەرگرتوە لە ناو ڕیزەکانی (ی.ن.ک) و حوکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەوانە بەرپرسی مەکتەبی کۆمەڵایەتی، کاروباری حاکمی شۆڕش، ئەندامی مەڵبەندی سلێمانی، کۆمیتەی شەهیدان، کارگێڕی مەڵبەندی 9ی #شارەزوور#و ماوەیەکیش قایمقامی پێنجوێن بووە. خزمەتی زۆری شارەکەی کردووە لەهەر بوارێکدا ئەرکێکی پێسپێردرابێت چ لەپێشمەرگایەتی و چ لەکاری حکومیدا جێدەستی دیاربووە، لە چەندین داستانو نەبەرددا بەشداری کردووە لە داستانی (ڕزگاری)و شەڕی (قەیوان ماوەت)دا بەرپرسی لۆجستیک بووە بە هۆی لێهاتوییەوە بەڕێز (#مام جەلال#) دو جار خەڵاتی کرد. لەئێوارەی 07-10-2004 کادرو تێکۆشەری دێرینی (ی.ن.ک) مامۆستای خەباتی ژێرزەمینی جەمال جەلال پێنجوێنی بە نەخۆشی بەهۆی برینداربونی بەچەکی کیمیاوی لە (#شاناخسێ#) گەیشتە کاروانی نەمران. بەماڵئاوایشی کەلێنێکی گەورەی لەناو دۆست و هەڤاڵان و هاوڕێیانی دروستکرد.[1]