نووسەر: دکتۆر عمرو شەریف
وەرگێڕان: #موزەفەر عەوڵا قەسرێی#
هەرچی ئایینە ئاسمانییەکانن، وایدەبینن کە خودا پێشتر و ئێستا و لە ئاییندەشدا چاودێر و بەڕێوەبەری گەردوون و مرۆڤ بووە و لە خۆمان نزیکترە و، پەیوەندییەکی بەردەوام لەنێوان خودا و مرۆڤ هەیە، کە دەگاتە سنووری گفتوگۆ و داواکاری و وەڵامدانەوەی پاڕانەوە، لەبەر ئەوە ئەگەر خودا بۆ چرکەساتێک واز لە گەردوون بێنێت، ئەوا یاسا سرووشتییەکان کە گەردوون بەڕێوەدەبەن هەرەس دێنن و بوون بەتەواوی لەناودەچێت. [1]