ڕۆژی (#21-03-1984#) ڕۆژی شەهید بوونی شەهیدی فەرماندە (عومەر عەبدوڵا ڕەشید) ناسراو بە (کاکە برای بەرزنجە) فەرماندەی کەرتی (4) ی تیپی (31) ی بەرزنجە کە لە ساڵی (1979)پەیوەندی کرد بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، لە دانوستانی ساڵی (1984) لەو ڕۆژەدا کە #مام جەلال# وتاری دەدا لە سوداش ئەم شەهیدە نەمرە بەتەنیا خەریکی هەڵگرتنەوەی ئەڵغام بوو لەگوندەکانی پشتی بەرزنجە، لەپێناوی ژیانی گوندنشینەکانی ئەو دەڤەرە، بۆیە لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزی ساڵی (1984) بە تەقینی ئەڵغامێک بە دەستییەوە، دەبێتە هۆی شەهید بوونی خۆی و دەڕواتە کاروانی نەمرانەوە وە لەم ساڵانەی دواییدا بۆ ڕێز لێنان لەم شەهیدە نەمرە لەناو شارۆچکەی بەرزنجەدا پەیکەرێکیان بۆ دروست کردووە.
لە گۆڤاری (چیا)ژمارە (48) دا لەسەر ئەو شەهیدە نەمرە وتارێک بڵاو کراوەتەوە، لەلایەن شێخ ڕەئوف شێخ جەمیل.
ژیان و خەباتی ئەم شەهیدە و وێنەکانم لە پێشمەرگەو فەرماندەی لە خۆ بردووی دیرین کاک (حەمە عەلی بەرزنجە)وەرگرتووە
بە سوپاسەوە[1]