نان نانی گەنم و دين دينی موحەمەد
کوردی خاوەنی ووڵاتی کوردستان کە بۆ يەکەمجار لەناو مرۆڤايەتيدا لە نيشتمانەکەی پيشەی وەرزێری و کشتياری و کشتوکاڵی تێدا داهێنراوە و دۆزرا وەتەوە، گەنمی لە هەموو ميللەتان پێشتر ناسيووە و بەبايەخەوە وەک قوت و زاد و بژێوی و خۆراکی سەرەکی ناسيويەتی و بەرهەمی هێناوە، ئه و نانەی لەئاردی هاڕاوەی گەنمە بەهيچ نانێکيتری هاڕاوەکانی(ماش و برنج و هەرزن و جۆ و گەنمەشامی و تاد) ناگۆڕێتەوە، کورد پێی وايە ئەگەر نانێک نان بێت و شايستەی ئەوە بێت پێی بوترێت نان ئەوا(نانی گەنم)ە، هەروەها کورد بۆ ئاينەکانيش کە ئاينی ئيسلامی دوای 622ساڵ لە لەدايکبونی(عيسا)ی پەيامبەر ناسيووە، لەرێگەی(گاوانی کوردی) ياوەری پەيامبەری ئيسلام(محەمەد کوڕی عەبدوڵلا-د.خ) دواتر کوردبوون لە پەيڕەوانی ئه و ئاينە، ئه و کوردانەی لەپەيڕەوانی ئه و ئاينە تازەيە بوون هەندێکيان لە ڕێچکەکانی(مەزهەب) سۆفيگەری ورێبازی(تەريقەت)ی شێخگەرايی زۆر خوڵياوتێکەڵکێشی بيروباوەڕەکانی ئيسلام بوون و پێيان وايە هيچ(دين-ڕەوشت و ئاين)ێک نيە خۆی بدات لە شانی ئاينی ئيسلام لەپاکی و بێگەردی و بەندەناسی و خواناسی-دا هەربۆيە کوردی موسڵمان نان و ئاين-ەکەی لەتەرازووی ناسين و بايەخەوە به و ئيديۆمە لێکداوەتەوە و وتويەتی وەک چۆن لە نانی گەنم چاکتر نی يە ئەوهاش ئاين لە ئاينی موحەمەد باشتر نيە و بەئيديۆم دەريبڕيووە و ووتويەتی(نان نانی گەنم دين دينی موحەمەد).