ڕیشەی داعش و هاوشێوەکانی لە ئیسلامدا
عومەر عەلی غەفوور
کتێبی (ئاین و توندوتیژی) کە لێکۆڵینەوەیەکی عومەر عەلی غەفوورە لەسەر ڕیشەکانی توندوتیژیی ئاینی و هێزەکانی وەک داعش لە ئیسلامدا، لەلایەن دەزگای چاپی ئایدیاوە چاپ کراو بڕیارە لە پێشانگەی نیودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بخرێتە ڕوو. بەدیدی شارەزەیان کتێبێکی جددی و بەکەڵکە بۆ خوێنەری جددی.[1]