ناو:حەبیب
ناوی باوک: محەمەد
$ژیاننامە$
ناوی تەواو حەبیب محەمەد سەعید فەتاح بەگی
لە ساڵی (1948)ز لە گوندی (بەڵخەی هەورامان) لە خێزانێکی دیندار لە دایک بووە، کە دایکی مەنسووبی تەریقەتی نەقشیی بووە و وەرع و زوهدی ئافرەتانی پێشینی بیر دەخستینەوە.
لە ساڵی (1954 - 1955)دا چووەتە قوتابخانەی گوندەکەیان و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە، پاشان ماڵیان بار دەکات بۆ هەولێر و پۆلی شەشەمی سەرەتایی و یەکەمی ناوەندیی لەوێ تەواو دەکات.
پۆلی دووەمی سێیەمی ناوەندییشی لە #هەڵەبجە# تەواو دەکات، پاشان لە (خانەی مامۆستایان) وەردەگیرێ لە (شاری #سلێمانی#) و لە ساڵی (1968 - 1969) خوێندن تەواو دەکات و بە مامۆستا دادەمەزرێ لە گوندەکانی : دەگاشێخان (لە #هەورامان#)، تاوێرە، سازان، ....سیروان، دواتر لە سلێمانی لە قوتابخانەکانی: سەیوان، بێکەس، هەورمان، مامەیارە، دەبێت تا خانەنشین بوونی لە (#01-07-2011#) زایینی.
هەر بە منداڵیی باوک و دایکی - خوا لێیان خۆشبێ – بایەخ بە خوێندن و پەروەردەکردنی دەدەن، بە تایبەتیی دایکی لەسەر پەروەردە و خوێندنی زۆر سوور دەبێت، بۆیە ماوەی نادات زۆر تێکەڵی منداڵان و یاریی کردنیان ببێت، بەو بۆنەوە لە وانەکاندا سەرکەوتوو دەبێت و پۆلەکانی بە ئاسانیی دەبڕێت.
لە پۆلی دووهەمی خانەی مامۆستایاندا لە ڕێگەی چەند هاوڕێیەکی دڵسۆزەوە کە تێگەیشتنێکی چاکیان لە ئیسلام هەبوو، باشتر دەگەڕێتەوە بۆ لای دینداریی و موسڵمانێتیی و، بە گەرمیی سەرقاڵی خوێندنەوە و ڕامانی پەڕاوە ئیسلامییە هاوچەرخەکانی ئەوکات دەبێت، ئەو برایانەش لەگەڵ (برایانی موسوڵمان)دا کاریان دەکرد.
ئەمیش لە ساڵی (1970) و بە دواوە دەست دەکات بە وانە وتنەوەی قوتابیە زیرەک و چابووکەکانی گوندەکەیان و کۆمەڵێکی زرنگیان دەهێنێتە مزگەوت بۆ فێربوون و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز.
بەمە لە ساڵی (1970) بۆ یەکەم جار قوتابیی دەستیان دایە قورئان خوێندن و بە ماوەیەکی کەم خەتمیان کرد و دەستەیەکی لاوچاکیان لێ پێ گەیشتن.
لەم کاتانەدا ناو بە ناو شتی جوان و هەڵوێستی ژیانی پیاوچاکان و خەلیفە ڕاشیدەکانی دەنووسینەوە و بە دەست نووس چەند دانەیەکی لێ دەگرتنەوە و دابەش دەکران بە نێو قوتابیەکانیدا.
تا ساڵی (1980) لە کۆمەڵگای زۆرە ملێی (سیروان)دا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر وانەکانی دادەنێتەوە بۆ گەنج و پیر و چینەکانی مزگەوت.
بە وتنەوەی تەفسیری قورئان و (ریاض الصالحین و احیاء علوم الدین) و سیرەی هاوەڵانی پێغەمبەری خۆشەویست (د.خ.) لە پاشنوێژی بەیانیان و عەسران و شەوانی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت لە چەند مزگەوت و تەنانەت وانەی بۆ خوشکانی ناوچەکە لە ماڵی خۆیاندا دانابوو کە چین چین دەهاتن و وانەکانی تەجوید و لەبەرکردنی قورئانی پێ دەوتنەوە..
کە زۆرێک لە کاسێتەکانی ئەو وانانە بەهەر جۆرێک بێ و بە کۆمەکیی خوای گەورە ماون و ئێستە بە (mp3) هەن کە ئەمەش بەردەوام بوو تا کیمیابارانی هەڵەبجە و وێرانکرانی ناوچەکە.
لە بواری نووسینیشدا لە کۆتایی شەستەکانەوە دەست دەداتە نووسین و وەرگێڕان بە تایبەتی ژیاننامەی هاوەڵان (خوا لێیان ڕازیی بێ).
لە ساڵی (1973) و لەو کاتەی کە لە دەوروبەی شاری هەڵەبجە مامۆستا دەبێت لە پیاسەی ئێوارانی باخی گشتی شاردا یەکەم نامیلکەی حازر کرد بۆ چاپ بەناوی (منیش بوومە پشتیوانی!) بەڵام پاش سێ جار ڕەتکردنەوەی لە لایەن دەزگای چاپی حکومەتەوە و بە لابردنی پەردەی یەکەمی گفتوگۆکە ساڵی (1980) چاپ کرا.
هەر لە ساڵی (1980) دا یەکەمین ژیاننامەی هاوەڵانی چاپ کرد و تا ساڵی (1988) نزیکەی (30) کتێب و نامیلکەی بڵاوبوونەوە.
دواتر بەردەوام بوو لە نووسین تا لە ساڵەکانی (2006 و 2007) دا جوانترین دیاریی خۆی پێشکەشی کتێبخانەی کوردیی کرد کە ژیانی پێغەمبەری ئازیزمان بوو (د.خ.) لە دووبەرگی گەورەی نزیکەی (1650) لاپەڕەییدا.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ژیانی شوێن کەوتنی فیکرو قوتابخانەکەی مامۆستا سەعیدی نوورسیی یە، کە وەک پێشەنگێکی ئەو قوتابخانەیە دادەنرێت لە کوردستاندا بەوەی کە وازی لە سیاسەت هێناوەو وە خاوەنی هەشت مناڵە (چوار کوڕ و چوار کچ) و لە #27-01-2022# کۆچی دوایی کردووە.
$بەرهەمەکانی:$
أ- ژیانی ئازیزمان (د.خ.) بەرگی یەکەم/2006ز
ژیانی ئازیزمان (د.خ.) بەرگی دووەم/2007ز
$ب. زنجیرەی ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەکان:$
1- ئەبوبەکری سدیق
2- عومەری کوڕی خەتاب
3- عوسمانی کوڕی عەفان
4- عەلی کوڕی ئەبوتالب
5- عومەری کوڕی عەبدولعزیز
$ج- کورتە ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەکان بۆ مناڵان.$
$د- زنجیرەی بۆ کۆرپەکان:$
1- دڵ فراوانیی
2- فرمێسکی شادیی (1)
3- فرمێسکی شادیی (2)
4- فرمێسکی شادیی (3)
5- چاوپۆشیی
$ه- زنجیرەی زیکری خواناسان : (چوار بەرگ)$
$و- زنجیرەی هاوەڵانی پێغەمبەر (د.خ.):$
1- عومەیری کوڕی سەعد
2- نوسەیبەی کچی کەعب
3- عەبدوڕەحمانی کوڕی عەوف
4- عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود
5- ئەبوئەییوبی ئەنساری
6- خوبەیب و سەعید
7- زەیدی کوڕی سەهل
8- عەبدوڵای کوڕی حوذافە
9- خەبابی کوڕی ئەرەت
10- بەڕائی کوڕی مالیک
11- ئەبوسەعیدی خودری
12- عومەیری کوڕی وەهب
13تا 17 دەستەیەک لە شەهیدان
18- زەیدی کوڕی حاریسە
19- ڕەبیعەی کوڕی کەعب
20- سەعیدی کوڕی زەید
21- سوراقەی کوڕی مالیک
22- ڕەملەی کچی ئەبوسوفیان
23- تەلحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا
24- عەبدوڵڵای کوڕی سەلام
25- سەلەمەی کوڕی قەیس
26- عیکریمەی کوڕی ئەبوجەهل
27- عەدیی کوری حاتەمی تەی
28- سابیتی کوڕی قەیسی ئەنساری
29-خەدیجەی کچی خوەیلید
30- موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان
31- عائشەی کچی ئەبوبەکر
32- عەبدوڵڵای کوڕی عومەر
33-موسعەبی کوڕی عومەیر
34- عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس
$ز - زنجیرەی وت و وێژی قوتابیان:$
1- منیش بوومە پشتیوانی!
2- تاکەی دوورە پەرێز بم؟!
3- بانگی ڕزگارییە!
$ح- زنجیرەی لەگەڵ خواناساندا:$
1- بەرهەمی خواناسیی.
2- لە دادگای ئیسلامدا
3- سەرمەشقی بانگخوازان
4- دەروونی موسڵمان
5- پادشای خواناس
6- لە ئەڵقەی وانە وتنەوەدا
لەگەڵ خواناساندا/ بەرگی یەکەم
لەگەڵ خواناساندا/ بەگی دووەم
$ط- زنجیرەی تیشکێ لە قورئانەوە:$
1- ڕۆژان ڕۆژیان لە دوایە.
2- کۆمەڵی پایەدار (عباد الرحمن)
$ی- زنجیرەی دەستی پەروەردگار : (چوار بەرگ) شەش جار چاپ کراوە$
$ک- چەند چەپکێ بیرەوەریی سەبارەت بە مامۆستا سەعیدی نوورسیی:$
1- چەپکی یەکەم : بیرەوەری پیاوان
2- چەپکی دووەم : بیرەوەری ئافرەتان
$ل- زنجیرەی ناوازەیی بیری مامۆستا نوورسیی:$
1- هاوبەشیی لە کاری قیامەتییدا
2- پەیامەکانی نوور و یەکبوونی موسڵمانان
3- حیکمەتی ژن نەهێنانی
4- کارمەندانی پاکژیی
5- هۆی ڕواڵەتی و هۆی ڕاستەقینە
6- هەشت خاڵ
7- فەڕو بەرەکەت (بڵاونەکراوەتەوە)
8- سەربەستی ڕاستەقینە (بڵاونەکراوەتەوە)
$م- زنجیرەی لە ڕوانگەی پەیامەکانی نوورەوە:$
1- نزا و پاڕانەوە
2- ڕزق و ڕۆزی
3- وازهێنانی (بدیع الزمان) لە سیاسەت.
ن- وەرگێڕانی (پەیامەکانی نوور)ی دانراوی مامۆستا سەعیدی نوورسیی:
1- ڕابەری خزمەت
2- موعجیزاتی ئەحمەدیی
3- پەیامی بیماران
4- پەیامی پیران
5- پەیامی ئیخلاص و برایەتیی
6- پەیامی وتە بچووکەکان
7- پەیامی بەهەشت
8- پلیکانەی سوننەت و چاری دەردی بیدعەت
9- مافی دایک و باوک
10- لەگەڵ پێشەوای ئارامگراندا.
س- نووسراوی بەعەرەبی :
1- کیف وجدت ڕسائل النور؟
2- من مزایا ڕسائل النور
3- لماذا ترک بدیع الزمان میدان السیاسة؟
4- الدعاء و التضرع، (بڵاونەکراوەتەوە)
$ع- وەرگێڕانی بەرهەمەکانی مامۆستا (محەمەد فەتحوڵڵا گولەن)$
1- زیکری بەیانیان و ئێواران.
2- کۆمەڵە دوعای مەئسوورات
3- ئیرشاد و تەبلیغ
4- چەند تیشکێکی قورئانیی لە ئاسمانیی ویژداندا
5- پێوەرەکان(چاپ نەکراوە)
$ف- لەگەڵ ئەم کتێبە هەمەچەشنانەشدا:$
1- ژیاننامەی بدیع الزمان مامۆستا سەعیدی نوورسیی. (چوار جار چاپ کراوە) و کراوە بە فارسیی لەلایەن (زاهدی وەیسی) وە (چاپکراوە لەلایەن دار النشری احسان)
2- ژیاننامەی ئیمام شافیعی (مەزنترین فەقیهی ئیسلام)
3- ڕێبازی خواناسان
4- کورتە پێناسەیەکی پەیامەکانی نوور
5- شارەزایی خوێندنی قورئانی پیرۆز
6- وانەی شەهیدیی (درامای سەعیدی کوڕی جوبەیر و حەججاج)
7- یادی پەروەردگار (وەرگێڕانی المأثورات ی ئیمام بەننا)
8- هەڵبژاردەی چیرۆکی زیرەکان
9- نامەیەک بۆ ئازیزان
10- نامەیەک بۆ خوشکێکی حیجاب لەبەر
11- گەشتێک بەرەو پەیامەکانی نوور
12- کۆمەڵێ وتاری جۆراو جۆر لە گۆڤاری (سۆز).[1]