ناوی (عەبدولکەریم محەمەد قادر)ە لە ساڵی 1969 لە گوندی (کۆرەی دووماڵەی) شارەدێی تانجەرۆ (وارماوا) لەدایکبووە،
لە ساڵی 1987 دیراساتی ئیسلامی تەواوکردووە لە شاری سلێمانی،
لە ساڵی 1990 دبلۆمی وەرگرتووە لە زانستە شەرعیەکان لە بەغدا،
لە ساڵی 2008 بەکالۆریۆسی وەرگرتووە لە زانستە شەرعیەکان لە کۆلێژی کوردستان بۆ پێگەیاندنی پێشنوێژ و وتارخوێن لە شاری سلێمانی،
ئێستا پێشنوێژ و وتارخوێنە لە مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی، وە هەروەها یەکێکە لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕێگای ڕاست.
وە هەمیشە لەخزمەت دینی خوای پەروەردگاردا کۆڵی نەداوە لەگەڵ ئەوەی هەر لە سەرەتای گەنجیەتییەوە ئاشنابووە بە خزمەتکردنی مەنهەجی پێغەمبەری خوا -د.خ.-.
وە هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە مزگەوتی ئیمان لە گەڕەکی مامەیارەی شاری سلێمانی دەستیکردووە بە بانگەوازی خەڵکی بۆ ڕێبازی پێشینە چاکەکانمان (السلف الصالح)، وە هەر لەو ڕۆژەی خوای گەورە یارمەتیدا بۆ وانەوتنەوە و ئامۆژگاری ئامادەبووە و کۆڵی نەداوە و هیچ کات ماندوویەتی پێوە دیارنەبووە، وە مامۆستای بەڕێز خاوەن ڕەوشتێکی زۆر بەرزە و وە کەسێکە زۆر نەرم و نیانە وە خاوەنی ڕوویەکی گەش و قسەی خۆشە، وە مامۆستای بەڕێز تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە لە وتاردان و وانەوتنەوە و ئامۆژگاری بەسوود.
ئەو پەرتووکانەی مامۆستای بەڕێز وەکوو وانە وتییەتییەوە یان بەڕێزیان ئامادەیکردووە وەکوو وتار پێشکەشی کردوون ئەمانەن:
شرح الأصول الثلاثة بشرح الشیخ ابن عثیمین -رحمه الله-.
الجامع الفرید فی الأسئلة والأجوبة علی کتاب التوحید/ تألیف: عبدالله بن جارالله.
کشف الشبهات/ تألیف: الشیخ محمد بن عبدالوهاب.
شرح نواقض الإسلام للشیخ الفوزان.
العقیدة أولاً لو کانوا یعلمون أبو إسلام (4 بەرگ).
أخطاء شائعة یجب تصحیحها فی ضوء الکتاب والسنة للشیخ محمد جمیل زینو -رحمه الله-.
کیف نفهم القرآن للشیخ محمد جمیل زینو -رحمه الله-.
کیف یجب علینا أن نفسر القرآن الکریم للشیخ محمد ناصرالدین الألبانی -رحمه الله-.
صحیح السیرة النبویة للشیخ محمد ناصر الدین الألبانی -رحمه الله-.
علم اصول البدع.
موارد الأمان المنتقی من إغاثة اللهفان.
الأدلة الرضیة للإمام الشوکانی -رحمه الله-.
فتاوی أرکان الإسلام للشیخ محمد بن صالح العثیمین -رحمه الله-.
تیسیر العلام شرح عمدة الأحکام للشیخ عبدالله بن عبدالرحمن البسام -رحمه الله-.
تبصیرة الأنام بالحقوق فی الإسلام/ تألیف أبو إسلام.
منهج الأنبیاء فی الدعوة إلی الله للشیخ ڕبیع بن هادی المدخلی -خوابیپارێزێت-.
شرح ڕیاض الصالحین للشیخ محمد بن صالح العثیمین -رحمه الله- (6 بەرگ).
شرح العقیدة الواسطیة للشیخ محمد بن صالح العثیمین -رحمه الله-.
تفسیر جزء تبارک (الملک، القلم، الحاقة، المعارج، نوح، الجن، المزمل، المدثر، القیامة، الإنسان، المرسلات).
تفسیر سورەتی (یس، الواقعة، هود، النبأ، الشمس، الإنفطار، المطففین).
وجادلهم باللتی هی أحسن مناقشة ل 18 مسئلة متعلقة بحکام المسلمین للبندر بن نایف العتیبی.
تبصیر الخلف بضابط الأصول التی من خالفها خرج عن منهج السلف/ تألیف: أحمد محمد الصادق النجار/ تقدیم: فضلیة الشیخ الدکتور: صالح بن سعد السحیمی، وفضیلة الشیخ الدکتور سلیمان بن سلیم الرحیلی.
حکم بغیر ما أنزل الله. للبندر بن نایف العتیبی.
الأجوبة المفیدة عن الأسئلة المناهج الجدیدة للشیخ صالح بن فوزان -خوابیپارێزێت-.
هجر المبتدع للشیخ بکر أبو زید -رحمه الله-.
نواقض الإسلام بشرح عبدالعزیز ڕیس.
الواجبات المتحتمات من کلام شیخ الاسلام محمد بن عبدالوهاب وأحفاده/ تألیف: عبدالله القرعاوی.
فضل أصحاب النبی -صلی الله علیه وعلی آله وسلم-.
وەڵامی هەندێک لە چەواشەکارییەکانی یوسف القرضاوی.
وەڵامی هەندێک لە چەواشەکارییەکانی عەمر خالد.
ئادابەکانی موسڵمان لە ڕۆشنایی سونەت و قورئان.
فیتنەی شەهەوات
فیتنەی شوبوهات کە تێیدا وەڵامی چەواشەکارییەکانی حیزبە ئیسلامییەکانی داوەتەوە.
هۆکارەکانی ڕەحمەتی خوای پەروەردگار.
هۆکارەکانی نەفرەتی خوای پەروەردگار.
هۆکارەکانی خەسارەتمەندییەتی.
جاهلیەت هۆکارە بۆ هەموو تاوانێک.
ئادابەکانی ژنهێنان و هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانت لە ئیسلامدا.
وەسییەتەکانی پێغەمبەر -د.خ.- پێش کۆچی دوایی وە پەند لێوەرگرتنیان.
ئامۆژگارییەکانی لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی و پەند لێوەرگرتن لێیان.
وتارەکانی (مقالة) لە گۆڤاری ڕێگای ڕاست.
دوژمنی نیعمەتەکانی خوا مرۆڤی حەسوودە.
کێشەکانی گەنجان لە هەرێمی کوردستاندا وە چۆنییەتی چارەسەرکردنیان.
سوپاس بۆ خوا مامۆبستای بەڕێز تاوەکوو ئێستا بەردەوامە لە وانەوتنەوە و وتارخوێندنەوە لە مزگەوتی ئیمان وە هەفتانە خاوەنی چەندین ئەڵقەی دەرس وتنەوەیە وە سوپاس بۆ خوا لە ئێستادا مامۆستای چەندین فەقێیە لە مزگەوتی ئیمان.
.وەرگیراوە لە سایتی مامۆستا