$باشووری کوردستان$
- سەرچاوەیەک لە پۆلیسی #خانەقین# ڕایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی موبارەکی سەر بە شارۆچکەی خانەقین بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری شیری سالۆن تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی کە مامۆستایه، برینداربوو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا. وتیشی: ئەو مامۆستایە ناوی نەبیل ئەکبەر حەمەخانە و تەمەنی 40 ساڵە، بەڕەگەز کورده و دانیشتووی گوندی موبارەکه و هەر لەقوتابخانەی گوندەکەیان مامۆستا بووه.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284064/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە شەنگال درەوی گەنم و جۆ دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە شەنگال درەوی گەنم و جۆ دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_End=
- لە شەوی ڕابردووەوە ئاگرێکی گەورە لە سێ گوندی سنوری خانەقین کەوتووەتەوە و پوش و پاوانێکی زۆری سوتاندوە.[2]
- گروپی تیرۆرستی #داعش# لەڕێگەی سایت و ئەژمارەکانیان لەئینتەرنێت، وێنەی ساتەوەختی شەهید دلێر نەجم ی دانیشتووی گوندی حەبیب عەبدوڵایان بڵاوکردوەتەوە، کە هەفتەیەک پێشتر گرتبوویان، کە دواتر سوتاندویانە. هەر له و کردەوە تیرۆرستیەدا، باوکی شەهید دلێر کەبەهانای کوڕەکەیەوە چووبوو، شەهید کرا.[2]
- پۆلیسی #کەرکووک# و هێزە سەربازییەکانی عێراق لەسنوری شارۆچکەی دوبز و شارەدێی پردێ کەوتوونەتە دوا پلەی ئامادەباشییەوە، ئەفسەرێکیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات و دەڵێت: لەترسی سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانە لەلایەن داعشەوە.[1]
- بەهۆی بوونی بۆشایی لەژێریدا و تەقینی بۆری ئیفرازەوە، پردی #بەحرکە# لەسەر شەقامی 120 مەتریی #هەولێر# دەڕمێت و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری خەڵکی شاری هەولێر بۆ چەند ڕۆژێک بێئاو دەبن.[1]
- لە کاتژمێر 14:00ەوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەستیان بە بۆردوومانی گەلی شێران لە شارەدێی دێرەلۆک-ی سەر بە #ئامێدی# کردووە.[3]
- کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی یوسف بەگ کە ئێستا یەکێکە لە گەڕەکەکانی خانەقین لە زەوییەکی کشتوکاڵی گوندەکە بۆمبێکی چێندراو بە هاووڵاتییەکی جوتیاردا تەقییەوە. بەهۆی ئه و تەقینەوەیەوە هاووڵاتییەکە دەستبەجێ کوژراوە کە ناوی عەلی مایخانە، تەمەنی 77 ساڵە و بەڕەگەز کورد و کوڕێکی کارمەندی پۆلیسی خانەقینە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی لەپەرلەمانی ئێران داوا دەکات گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوولا لەعیراق یان قەتەر بکرێت.[2]