نووسینی: محەمەد ئەمین پێنجوێنی
لەم ڕۆژانەدا گرتە ڤیدیۆیەکم دی لە فەیسبوک کە دکتۆرێکی میسری بە ناوی دکتۆر نەبیل فاروق سیمیناری دەدا لە سەر بڕیارەکەی ترەمپ کە شەرعییەتی داگیرکردنی بەرزایەکانی جۆلان لە لایەن ئیسرائیلەوە. دکتۆر نەبیل دەڵێ حافز ئەسەد جۆلانی فرۆشت بە ئیسرائیل بۆئەوەی خۆی ڕزگار بکات لە ئاژەوەی مشاکیلی کوردەکان چونکە جۆلان کورد نشینە. هەتا ئێرە قسەکانی دکتۆر نەبیل تەواو دەبێت. بۆئەوەی بیسەلمێنم کەئەمە ڕاستە چەند بەڵگەیەک دەخەمە ڕوو.
بەڵگەی یەکەم:
لەیەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەی کەلەساڵی 1998 دا لە هۆڵی شارەوانی ئەمستردام لە هۆڵەندا بەسترا، گەلێک کەسانی ناوداری کورد جیهانی بەشداربوون لەوانە وەلید جومبولات کەکەسی یەکەمی دروزەکانە کە وتارێکیدا وتی من کوردم بەڵام فەرهەنگی پەروەدەم عەرەبیە وە بەرزایەکانی جۆلاندیش مەرکەزی دروزەکانە مانای وایە ئەگەر سەرۆکی دروزەکان کورد بێت کەواتە دروزەکانیش هەموو کوردن.
بەڵگەی دووەم:
لەدوای بەیانی یانزەی ئازار شاندیکی لوبنانی بە سەرۆکایەتی کمال جومبولات هاتن بۆ کوردستان بۆ پیرۆزبایی یانزەی ئازار. کمال جومبولات لە کۆببونەوەکانی لەگەڵ بارزانی دا باسی ئەوەی کرد بوو کە ئێمە کوردین وە عەشیرەتی جان پۆلادی کوردەکانی ناوچەی هەکاری ئەم جان بۆلاتەکانی خۆی هاتونەتە حەلەب و ناوچەی شەهباوە وە ئەمارەتێکیان پێکهێناوە حکومی ئەوناوچانەیان کردووە هەتا چیاکانی لوبنان. وە عەگیدە و باوەڕی دروزەکان زۆر لە عەگیدە و باوەڕی یەزیدیەکانەوە نزیکن.
بەڵگەی سێهەم:
لەساڵی 1981 دا شاندێک چوین بۆ لوبنان هەندێک کەسایەتیمان بینی لەوابە خوالێخۆشبوو یاسر عرەفات لە بەیروت. شاندەکە منیان بە ناساند بە یاسر عرەفات وتی کوردە دروزەکانی جۆلاند لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراو. وە هەروەها سەردانی جەمیل مەحۆ مان کرد بە بۆنەی پرسەی محمد ی کوڕیەوە کە تازە موخابەراتی سوری لە بەیروت تیرۆریان کردبوو. جەمیل مەحۆ وتی ڕژێمی سوریا لەوانەیە کوردەکانی جۆلاند لە کوردایەتی دوور بخەنەوە بەڵام ناتوانێت ئێمەی کورد لە لوبنان لە کوردایەتی دور بخاتەوە.
ئەمە چەند بەڵگە و زانیاریەک بوو کەلەسەر کورد بوونی دروزەکان و کوردەکانی جۆلاند بە پێویستم زانی بیخەمە بەرچاوی خۆێنەران. وەمەبەستم لە نوسینی ئەم چەند وشەیە ئەوە نییە کە پشتگیری بڕیارەکەی ترەمپ ببم یان دژی بوەستم. تەنها مەبەستم ڕاستکردنەوەی قسەکانی دکتۆرە میسریەکە چونکە هەندێ کۆمێنتی سەیرو سەمەرەیان لەسەر نووسی بوو.