لە ساڵی 1994 لە چۆمان لەدایک بووە. قۆناغی سەرەتایی لە چۆمان و ناوەندی لە چوارقوڕنە تەواوکردووە. ئێستا (2019) نیشتەجێی کوردستانە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری ڕووپێوی هەیە لە زانکۆی سەڵاحەددین.
ئاستێکی باشی زمانەکانی ئینگلیزی، تورکی، عەرەبی، فارسی و کەمێک ئیسپانی دەزانێت.
تائێستا (2019) خاوەنی شەش کتێبی نووسراو و چوار کتێبی وەرگێڕانە، وە خاوەنی کتێبێکی ئەکادیمی زانستی ئەندازیارییە.
بەرهەمەکانی:
تۆ زۆر ناوازەیت بەرگی 1 (نووسین)
تۆ زۆر ناوازەیت بەرگی 2 (نووسین)
تۆ زۆر ناوازەیت بەرگی 3 (نووسین)
تۆ زۆر ناوازەیت بەرگی 4 (نووسین)
بەبەر بارانەوە (نووسین وەرگێڕان)
بنەما سەرەکییەکانی جی پی ئێس (نووسین ئامادەکردن)
بەکەم مەڕوانە شەو (ئامادەکردن وەرگێڕان)
ئەستێرە مەستوورن (ئامادەکردن وەرگێڕان)
کۆتا 48 کاتژمێر (نووسین ئامادەکردن)
حیکمەتی تۆلتێک (وەرگێڕان)
کوڵمی سوور و چاوی لەیلا (ئامادەکردن)
بۆ ئەوەی بیرم نەچنەوە (نووسین) [1]