لە یادی لەسێدارەدانی خوشکە لەیلا، یەکەم شەهیدی کچەکورد لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستدان:
هۆنراوەی گۆرانیەکی کۆن دوای لە سێدارەدانی خوشکە لەیلا لە ساڵی 1974 لە شاخ لە لایەن هونەرمەند محەمەد جەزا علی وەک لاوانەوە گوتراوە بۆ کچە کوردی شەهید کە لە بەغداد لە سێدارەدرا، بەهۆی کورد بوونی و چالاکیە سیاسیەکانی لە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی دیموکراتی کوردستاندا جێ بەجێ کردووە وەک پێشمەرگە.
ئەی خوشکە لەیلای بێ تاوانەکەم
بووی بە پێشڕەوی کوردستانەکەم
لە باغی ژینا هەڵیان بژاردی
تاوانی کۆیان بەسەرا سەپاندی
خوشکە لەیلایان پێشدا بۆ مردن
بۆبەردەم سێدارە کۆمەڵی دژمن
بەدەم ڕێگاوە بە هیتاف کێشان
لەسەر زاری بوو وشەی کوردستان
ئەی وت هەربژی پارتی و بارزانی
هەربژی پێشمەرگەو هەڤاڵەکانی
ئەوا من ئەڕۆم بەجێتان دێڵم
خاکی کوردستان بەئێوە دەسپێرم
بەڵام نەمردوم ناوم هەرماوە
لە مێشکی کورددا بەخوێن نوسراوە
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی یەکەمین کچە شەهیدی کورد کە گیانی پاکی کردە قوربانی بۆ خاک و نیشتمانەکەی، ئێوە ناوتان لەیاد ناکرێت، قارەمانی ئەم میللەتەن