دەوڵەتێکی دانپیانەنراو: کۆماری مهاباد
سرود: ئەی ڕەقیب.
پایتەخت: مهاباد.
زمان: کوردی.
ئایین: موسوڵمان.
حوکمڕانی: کۆماری.
سەرۆک: قازی محەمەد.
سەرەک وەزیر: حاجی بابە شێخ.
سەردەمی مێژوویی: جەنگی سارد.
راگەیاندنی سەربەخۆیی: 22 ی کانوونی یەکەمی 1946 پاشەکشێ ی سۆڤێت: حوزەیرانی 1946 دەستبەسەراگرتنی لەلایەن ئێرانەوە: 15ی کانوونی دووەمی.1946
لەسێدارەدانی سەرکردەکان: 30ی ئازاری .
1947 ڕووبەر: لە ساڵی 1946 دا 37437 کیلۆمەتر دووجا بووە.
دراو: ڕیاڵی ئێرانی.
کۆماری مهاباد کە بە فەرمیی بە کۆماری کوردستان ناسراوە و لە کوردستانی ئێران دامەزرێنراوە، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا و لە دوای کۆماری ئارارات-لە تورکیا، دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مهاباد بووە کە ئەکەوێتە باکوری خۆراوای ئێران. دامەزران و لەناوچوونی کۆمارەکە بەشێک بوو لە قەیرانی ئێران، ئەو ململانێ یەی لە نێوان ئەمریکا و سۆڤێت دا هەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە. پێشینە لە مانگی ئابی 1941، ڕاپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەندی ئێران دەرکرد. لە شاری مهاباد، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەییان گرتە دەست. پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێری پارتەکە هەڵبژێردرا. هەرچەندە کۆمارەکە بە فەرمیی ڕانەگەیەندرا تا مانگی کانوونی یەکەمی 1945، کۆمیتەکە بە سەرکردایەتی قازی محەمەد، ناوچەکەیان بەڕێوەئەبرد بە لێهاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە کە بۆ ماوەی 5 ساڵ، تا ڕووخانی کۆمارەکە، درێژەی هەبوو.
دامەزراندنی کۆمارەکە:
لە ئەیلولی 1945، قازی محەمەد و سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی تەبریزیان کرد بۆ ئەوەی چاویان بە کونسوڵی سۆڤێت بکەوێت بۆ دەرباری پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە ڕەوانەی باکۆ، ئازربایجانی سۆڤێت، کران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە هەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە 10ی کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژەڵات دا گرت کە پێشتر
بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری دا هاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە 15ی کانوونی یەکەمدا، کۆماری مهابادی کوردیی دامەزرێنرا.
لە 22ی کانوونی دووەمی 1946، قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری مهابادی ڕاگەیاند
هەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە ئەمانەن:
ئۆتۆنۆمیی بۆ کوردەکانی ئێران لەچوارچێوەی دەوڵەتی ئێراندا
زمانی کوردیی بکرێتە زمانی ڕاگەیاندن و خوێندن و ئیدارە
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان
هەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە هەڵبژێردرێن
یەکێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان
یاسایەک هەبێت کە بە یەکچەشن مامەڵە کرێکار و کەسایەتییە باڵاکان دا بکات..
بۆچوونی سۆڤێت
هێزەکانی سۆڤێت و بریتانیا لە کۆتاییەکانی ئابی 1941 ئێرانیان داگیر کرد، دیارە سۆڤێت لە باکوورەوە. سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی کوردی. هێزیان لە نزیک مهاباد دانەنا و تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەری گەورە دروست بکات. لە ڕێگەی چالاکیی دۆستانەوە، وەک دابینکردنی کەرەسەی گواستنەوە، دەرکردنی سوپای ئێرانی، و کڕینەوەی تەواوی بەرهەمی توتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی قازی یان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی ڕەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. هەروەها دژی ڕاگەیاندنی کۆماری سەربەخۆی کوردی بوون.
کۆتایی کۆمارەکە::
لە 26ی ئازاری 1946، بەهۆی فشاری هێزە ڕۆژئاواییەکان، بۆ نمونە ئەمریکا، سۆڤێت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکوری ئێران ئەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازربایجاندا. ئەمە بووە هۆی دابڕانی کۆماری مهاباد لە سۆڤێت و دواجار بووە هۆی داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەمەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد. بەرهەم و سەرچاوەی داراییان نەما و شێوازی ژیانیان بەهۆی دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو. یارمەتی دارایی و سەربازی لە سۆڤێتەوە نەما و خێڵەکان ەیچ هۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نەئەبینییەوە. زۆرێک لە خێڵەکان قازی یان بەجێ دەهێشت. ئەوانەی کە مانەوە، کوردە بارزانییەکانیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی دەبوو سەرچاوەکانیان لەگەڵدا دابەش بکەن. لە 5 ی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان ڕاگەیاند کە ڕێ لە هەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە. لە 15ی کانوونی یەکەم، سوپای ئێران هاتە ناوچەکە و دەستی بەسەر مهاباد دا گرت. لەگەڵ هاتنیان، چاپخانەی کوردی یان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، هەر کتێبێکی کوردی یان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند. دواجار لە 31ی ئازاری 1947، قازی
محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە مهاباد لە سێدارە درا…
هۆکارەکانی سەرنەکەوتن:
ئارچیبالد بولۆچ ڕۆزڤڵت، کوڕەزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تیۆدۆر ڕۆزڤڵت، لە کتێبەکەیدا “کۆماری کوردیی مهاباد” دەڵێت کێشەی سەرەکی کۆماری مهاباد ئەوەبوو کە کوردەکان پێویستیان بە سۆڤێت بوو، تەنها چانسیان، هێزی سوپای سوور بوو. بەڵام ئەم پەیوەندییە نزیکەیان لەگەڵ ستالین و سۆڤێت وایکرد زوربەی هێزە ڕۆژاواییەکان پشتی ئێران بگرن. قازی محەمەد, هەرچەندە نکوڵی لەو ڕاستییە نەئەکرد کە لە ڕووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤێت بەستووە، ئەوەی ڕەتئەکردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی کۆمۆنیست بێت، ڕایگەیاند ئەوە درۆیەکە کە دەسەڵاتدارانی سوپای ئێران دروستیان کردووە، جگە لەوەی ئامانجەکانی خۆی بە زۆر جیاواز لەوانەی سۆڤێت لەقەڵەمدا. هەروەها، کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە ئەیناڵاند. جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شار و خێڵەکییەکاندا هەبوو، و هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ مهاباد لە داڕماندا بوو. وەک چۆن پێشتریش ڕایگەیاندبوو، خێڵەکان و سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو هاوکاری دارایی و سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان ئەگرت کە لە یەکێتی سۆڤێتەوە وەریدەگرت. هەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەئەکرایەوە لەبەر ئەوەی نەیانئەویست سەرچاوە و داهاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن. هەندێ لە کوردەکان ڕقیان لە مهاباد بوو، بە یەکێک لە مارشاڵەکانیشییەوە کە ناوی ئەمیر خان بوو. لە ڕووی داراییەوە مهاباد نشوستی هێنا، و ئەوە وەک مەحاڵ وابوو کە مهاباد لە ڕووی داراییەوە هاوتابێتەوە لەگەڵ ئێران.