جەواد مستەفا حەسەن
- لەدایکبووی ساڵی 1966 گوندی ستوپی ناوچەی مزوری بالا.
- لە ساڵانی هەشتاکاندا بە تایبەتی لە دوای ساڵی 1983 هەوڵی زۆری داوە بۆ پەرەپیدانی بیری کوردایەتی وە بەژداری زۆری کردووە لە ڕاپەرینی قوتابییان لە شاری هەولێر دژی ڕژێمی بەعس بە تایبەتی لە دوای ساڵی 1983.
- لە ساڵی 1987 خوێندنی لە پەیمانگای تەکنیکی موسل تەواوکردووە.
- لە ساڵی 2010-2011 کولیژی یاسای لە زانکۆی جیهان تەواوکردووە.
- ئێستا بەڕێوەبەری کارگێڕی و خویەتییە لە شارەوانی دارەشەکران.
- هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی باش دەزانێت.
- لە ساڵی 1998 بۆ ماوی سێ ساڵ زۆر بابەتی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاو کردیتەوە وەک: (رۆژنامەی برایەتی -ئێوارە گوڵان - برایەتی ئەدەب و هونەر - گۆڤاری گولان - کاروان - ئاسۆی پەروەردە - ڕامان - دەنگی پێشمەرگە -...تاد) .
پەڕتووکەچاپکراوەکانی نووسەر:
لە پاش ئەوەی کە کولیژی یاسای لە زانکۆی جیهان تەواوکرد دەستی کرد بە نووسینی زانستی لە بواری یاساییدا لە ئەنجامدا توانی ئەم پەڕتووکانەی خوارەوە بینووسێت و چاپ بکات:
1- پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە بواری یاسای گشتی نێودەوڵەتییەوە:
کە پەڕتووکێکی قەبارە گەورەیە لە (296) لاپەڕە پێکهاتووە و خانەی موکریانی لە ساڵی 2014 چاپی کردووە.
2- بنەماکانی یاسای دەستووری:
کە پەڕتووکێکی قەبارە مامناوەندە پێکهاتووە لە (104) لاپەڕە وخانەی موکریانی لە ساڵی 2015 چاپی کردوو
پەڕتووکە چاپ نەکراوەکانی نووسەر:
1- سیستەمە سیاسییەکان:
ئەم پەڕتووکە پەڕتووکێکی یاسایی سیاسییە و ناوەرۆکی ئەم پەڕتووکە باس لە هەرسێ سیستەمی حوکومرانی (مەجلسی و سەرۆکایەتی و پەڕڵەمانی) دەکات و لە هەریەک لەم سیستەمانەدا نموونەی وڵاتانی جیهانی زور پێشکەوتومان هێناوە و بە درێژی باسمان کردووە قەبارەکەی مامناوەندییە پێکهاتووە لە 240 لاپەڕە، هەروەها بەڕێز پروفیسۆر خالید سەعید تەوفیق ماموستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین پێداچوونەوەی بۆکردووە و لە ڕێکەوتی 11-05-2016 پێشەکی بۆی نووسیوە.
2- سیستەمی سیاسی لە ئێراق و مافی گەلی کورد لە دەستوورەکانی ئێراقدا:
پێداچوونەوەی (دکتور عەبدولحەکیم خسرو ماموستای زانستە سیاسییەکان لە زانکوی سەڵاحەدین) ، ئەم پەڕتووکە باس لە هەموو دەستوورەکانی ئێراق و مافەکانی گەلی کورد لەم دەستوورانەدا دەکات و هەروەها باس لە پێشێلکاریەکانی ڕژێمە یەک لە دواییەکەکانی ئێراق سەبارەت مافەکانی گەلی کورد لە ئێراقدا دەکات.
- چەندین پەڕتووکی تری لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و سێ لەم پەڕتووکانە چاپکراون کە ئەمانەن:
پەڕتووکە وەرگێڕاوەکان کە چاپکراون:
1- ئاوڕدانەوەیەک لە کۆمەڵناسی
قەبارەی ناوەندی، ژمارەی لاپەڕە 158، (لەزنجیرەی هزر و کۆمەڵ ژمارە 1) بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم چاپکرا.
2- خێرا خوێندنەوە ئاکام ودەرەنجامەکانی
لە زنجیرە بلاوکراوەکانی گۆڤاری ئاسۆی پەروەردەیە. ژمارە (142) لەچاپخانەی وەزارەتی پەروەردە چاپ کراوە – ژمارەی لاپەڕە (115) لاپەڕە.
3 – ڕۆمان چییە؟
قەبارەی ناوەند (169) لاپەڕە. دەزگای موکریانی چاپی کردووە چاپی یەکەم 2008ز تیراژ: 1000 هەزار دانە چاپخانەی خانێ دهۆک زنجیرەی پەڕتووک 236.
کومەلێک لێکولینەوەی یاسیی نووسیوە کە هەندێکیان چاپ نەکراون وەک:
1- داعش و کومەلگای نێودەوڵەتی. (12 لاپەڕە) ، لە گۆڤاری پارێزەر ژمارە 33ی ساڵی 2016 بڵاو بویتەوە کە سەندیکای پارێزەرانی کوردستا دەریدەکات.
2- ئەگەر کوردستان بوو بە کونفیدراڵی لەرووی میراتی نێودەوڵەتییەوە چ پابەند بوونێکی بۆ درووست دەبێت. (28 لاپەڕە) ،
ئەم بابەتە لە گۆڤاری پاریزەر ژمارە 30 ساڵی 2015 بلاوبوویتەوە کە سەندیکای پاریزەرانی کوردستان دەری دەکات.
3- (ملخص عن النظام الفدرالی) ، باسیکە بە زمانی عەرەبی نووسیوە. (24 لاپەڕەیA4) بڕیارە لە گوڤاری پارێزەر ژمارەی ئەم وەرزە بڵاو ببێتەوە.
4- مافی چاپەمەنی و بلاوکراوەکان. (30 لاپەڕەیA4) ، بلاونەبویتەوە.
3_ درووست کردنی دەوڵەتی
کوردستان تا ڕووداوەکەی 16ی ئوکتوبەر پیداچونەوەی (د. سولاڤ عەبدوڵڵا)
لیکولینەوەیەکی یاسایی و سیاسییەو کە باس لە چونییەتی درووستبوون دەوڵەتی کوردستان دەکات هەموو ڕیکارو هەنگاوەکانی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستان لە ڕووی زانستی و یاساییەوە باس کردووە
4_ مافە هزرییەکان پیداچوونەوەی (پ. د. کەمال مستەفا)
ئەم کیتابە لە چوار بەش پیکهاتووە: (1_افی داهینەر. 2_مافی ئازادرادەربڕین. 3_ مافی ئازادی بیرکردنەوە. 4_ مافی ئازادی ڕاگەیاندن.)
Mob: 07504461851
Email: juristjawad@yahoo.com