لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئاڵتوون لە قوڕا دیارە.
ئاڵتوون: زێڕ. شتی بەهادار لەناو شتی بێبەهادا دیارە یان شتی بەهادار لە هەر جێگەیەک بێت بەهاکەی لە دەست نادات. شێخ محەمەدی خاڵ دەڵێ: بە ژنی جوانی هەژار ئەوترێ، هەزار جار ڕەش و ڕووت بێت هەر جوانییەکەی دیارە. [2]