لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە. [1]
ئەگەر شەعبانە، ئەگەر ڕەمەزانە، موچەی کوڕەکەچەڵ هەردووانە.
(شەعبان و ڕەمەزان، ناوی دوو مانگن) ناوی هەندێک لە مانگەکان بۆ ناوی پیاوانیش بەکار دەهێنرێن وەک: ڕەجەب، شەعبان، ڕەمەزان.
کوڕە کەچەڵ: یەکێکە لە کەسایەتییەکانی ناو دنیای ئەدەبی فۆلکلۆریی، بەردەوام بەگژ دەسەڵاتدا چووە، بە گولەمەرگی ژیاوە، پەندەکە بەیەکێک ئەوترێ کە موچەی قەت زیادنەکات، ئەو دۆخەی هەیەتی قەت تێی نەپەڕێنێ. [1]