ئەم تڕەکەڵەکە هەر سەر ناگرێ، خۆی پێی ناکرێ بە من ئەیگرێ
لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئەم تڕەکەڵەکە سەرناگرێ.
مەبەست لە کاری بێبناغەیە کە هەر سات و کاتێک بێت دادەڕوخێ و لەناودەچێ، خاوەنەکەی تووشی زیان دەبێ. شێخ محەمەدی خاڵ دەڵێ: بە یەکێک ئەوترێ کە هیوای بە ژیان زۆر بێت، هیوا لەسەر هیوا هەڵیچنێت، بێئەوەی بە هیچی بگات، لە کۆتاییدا مایەپووچ بێت. [1]