لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئەم هەویرە ئاو زۆر ئەکێشێ.
ئاردی گەنم یان جۆ پێکهاتەی دانەوێڵە دیاریدەکات کە چەندی ئاو دەوێ بۆ شێلان، واتە: هەر جۆرێک ئارد، لەگەڵ شارەزایی تەواودا بڕێک ئاوی جیاوازی دەوێ بۆ شێلان، مەبەست لە کارێکی ئاڵۆزە کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زۆر بوێت، بەسادە و ساکاری تەماشا نەکرێ.[2]