بریان ڕۆبەرت گیبسن
وەرگێڕانی: شەفیقی حاجی خدر
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی - مێژووییە و لە هەمانکاتدا نامەیەکی دکتۆرایە سەبارەت بە دۆخی شڵەژاوی سیاسی عێراق لە ساڵەکانی 1958 - 1975 و دۆزی کورد لە عێراقدا و لێکەوتەکانی جەنگی سارد بەسەرییەوە. ئەم لێکۆڵینەوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی چۆن زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە کێشەی کوردیان لە ململانێکانی جەنگی سارد بۆ خۆیان بەکار هێناوە و سەرەنجامیش قوربانی و مافەکانی ئەم میللەتەیان هەر لەو نێوەندەدا لەبار بردووە. [1]