نووسەر و لێکۆڵەر
له 01-02-1985 له شاروچکەی خورمال له دایک بووە ؛ باوکی ناوی (زاهیر معروف)ە و دایکی (ئامینه توفیق). قوناغەکانی خویندنی بنەرەتی و ئامادەیی له خورماڵ تەواو کردوه ؛ دەرچوی زانکوی سلێمانییە بەشی زانسته مروڤایەتیەکان (میژوو).
شارەزایە له زمانی فارسیدا ؛ تاکوئێستا (2019) بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە (مێژووی تەسەوف لە کوردستان)، وە دوو بەرهەمی تریشی ئامادەیە بۆ چاپ؛ بە ناوەکانی (تاوانی کیمیا بارانی هەلەبجه) ؛ (تالیبان ؛ ئیسلام، نەوت و گەمەیەکی گەورەی نوێ).
چەند بابەت و نوسینی له ڕوژنامه و گوڤاره کان بڵاوکردوتەوە.
خیزاندارە و خاوەنی دوو کچۆڵەی چاو گەشە به ناوه کانی (ئانیا و ئیلیا).