نووسینی: شاخەوان سدیق
کتێبێک ڕێگای چێژی خویندنەوەمان بۆدەکاتەوە
ئەم کتێبە لە دوتوێی 128 پەڕەدایە شاخەوان سەدیق ئامادەی کردووە. چێژی خوێندنەوە لە ناونیشانەکەیەوە، خوێنەر ڕادەکێشێت بۆچێژێک کە خوێندنەوەیە.ئەم کتێبە باس لە بەشە سەرەکی و گرنگەکەی پرۆسەی خوێندنەوە دەکات کە چێژە. لەبەرئەوەی ڕەهەندێکی سەرەکی و گرنگی خوێندنەوە چێژبەخشینە بەخوێنەر.چێژ بەومانایەی تۆ موتعەیەکی ڕۆحی لە خوێندنەوەی تێکستێک دەبینیت.
ئەم کتێبە، وته و نوسینی چەند نووسەرێکە لەسەر جێژو سوودی خوێندەووە، لەگەل چەند ئیقتیباسێکی نوسەرە جیهانی و ناوخۆیەکان. لەم کتێبەوە ئەوەمان وەچنگ دەکەوێت، لە کاتی خوێندنەوەی تێکستێک یان کتێبیک لەپاڵ چێژەکەیدا خوێنەر دەبێت بەکارەکتەرێک بزۆکی بیرکەرەوە، کارەکتەرێک لەپاڵ چێژو خۆشیدا، ئەقڵانی بیردەکاتەوە.مرۆڤ لە کەسێکی ڕامکراوە دەکات بە کەسێکی ڕەخنەگر.
ڕەنگە ئەم کتێبە بۆکەسێک کەسەرەتای دەستکردنی بێ بۆ خوێندنەوە، زۆر گرنگ و کاریگەر بێت زیاتر وای لێبکات بەره و دنیای خوێندەوە بڕوات، لەهەمان کاتدا بۆ کاسانێکیش کە مێژووییەکیان هەیە لە خویندنەوە بەهان شێوە چێژی لێ ببینن. ئه و چێژانەشی لێ ببینن کە بەر لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە درکیان نەکردوە. واتە ئەم کتێبە باس لەچێژی خوێندنە دەکات و خودی کتێبەکە کتێبێکی چێژ بەخشە.
لەبەشێکی نووسینەکانی ئەم کتێبەدا ئەوەمان بەڕوونی لەزاری نوسەرەکانەوە بۆ دەخاتە ڕوو کە چێژی خوێندنەوە بەراورد ناکرێت بەچیژی نووسینەکانی سۆشیال میدیا و تابلێت و تیڤی و هەموو نووسینە ئەلیکترۆنی و میدیایەکان، چونکە چێژی ڕاستەقینە لە خوێندنەوەی پەرتوکەکانەوە بەرهەم دێت.
پاشان خۆڕۆشنبیرکردن لەڕێی کتێبەوە مەعریفەی زاتیت پێدەبەخشێت ئه و پرۆسەیەش کاتێک ڕوو دەدات کە تۆ هەستت کرد چێژ لە کتێبێک دەبینیت.
لەبەشێکی تری ئەم کتێبەدا ئەوەمان پیشاندەدات کە پارادۆکسانە تۆ لە چێژەوە هەندێک ئازار دەکێشیت بەوەی بەهۆی خوێندنەوەی تێکستێکی دیاری کراوەوە ناشرینیەکانی ناوەوەی خۆتت بۆ دەردەکەویت و توشی ئازاری ویژدانیدەبیت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی تۆ بەخۆتدا بچیتەوە و هەڵەکانی خۆت بزانی.
لەهەمان کاتدا ئەم کتێبە ئەوەمان پێدەڵیت کە ڕەنگە هەموو کتێبێک ئه و چێژەت پێنەبەخشییت، واتە هەندێک کتێب ئەرزشی ئەوەی نیە بخوێنرێتەوە، چونکە ڕەنگە ڕق و حەقدو کەراهیەت لە ناختدا دروست بکات و تۆشبکاتە کارەکتەرێکی ناتەندروست و ڕقاوی لە کۆمەڵگادا. دەتوانین بڵێین چێژی خوێندنەوەش نسبیە و لەکەسێکەوە دەگۆڕێت بۆ کەسێکی تر بۆ نمونە؛ خوینەر هەیە چێژ لە تێکستە فکری و فەلسەفیاکان دەبینێت، هەیە تێکستە ئەدەبی و هەشە بە تێکستە مێژووییەکان و..هتد.
بەشێکیتری ئەم کتێبە ئەوەیە کە لەپرۆسەی خوێندنەوەدا تۆ چیژی ڕاپەڕین دەبینیت واتە تۆ ڕادەپەڕیت لە چەقبەستن و دۆگمای واتە باوەربوون بە یەک ڕەهەند و یەک تێروانین.کتێب چێژی گەشتکردنت پێدەبەخشێت بەناو دنیا ڕسته و وشە جۆراو جۆرو جیاوازەکاندا. لەپاڵ ئەمانەشدا لە پرۆسەی خوێندنەوەدا خوێنەر دەتوانیت چێژی لۆژیکی بکات هەموو شتەکان و ڕووداوەکان وا بەسانای بەلایدا تێنەپیڕن، بەڵکو دەتوانێت لۆژیکانە ڕاڤە بۆ هەموو ڕووداوەکان و تێکستەکان بکات.
کتێب دەتکاتە کەسێکی خاوەن ئەقڵی بەراوردکارانە و ئیدی تۆ هەست بەچێژی مەعریفی دەکەیت.لەم کتێبەوە بەراوردێکی باشی مێژووی کراوە کە سیاسەتمەدارو دەستەڵاتدارانی ڕابردوو به و ئیمکانیەتە کەمەیانەوە خوێنەوارتربوون ڕێگەیان نەداوە بێبەش بن لە چێژی خوێندنەوە بۆ نموونە ئەمیرێکی فارس خاوەنی 117000 کتێب بووە لەکاتی گەشتەکانی بەپشتی حوشتر بردوونی لەگەڵ خۆی، بەڵام لە دنیا مۆدێرندا بەتایبەتی دەوڵەتانی پاشکەوتە و دواکەوتوو، بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستەڵاتداران لەبری ئەوەی چێژ له و سەرمایە گەورەیەی کتێب ببینن، بەپێچەوانەوە چیژ لەوە دەبینن بە پارە ئەوچێژە له و کەس وڕۆشنبیرانەوە وەرگرنەوە.
کتێبی چیژی خوێندنەوە ئه و ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە خوێندنەوە توانای گێرانەوەمان زیادەکات زمانمان پاراو و ڕەوان دەکات ولە هەمو کاتدا بابەتی قسەکردنمان لێنابڕێت و هەمیشە قسەی تازەت پێیە ئەمەش چێژی ئەوەت دەداتێ کە تۆ لەناو کۆڕۆکۆبونەدا قسەکانت بەپێز و بەبەهاتربێت. خویندنەوە فێری کۆڵنەدانت دەکات لەناو دیرەکاندا جینگل دەخۆیت تا لە نهێنیە شاراوەکانی جیهان و کلتورە جیاوازەکانی جیهان تێبگەیت بۆیە ئەوچێژەی لەم کێبە دەیبینی ئاویتە دەبێت لەگەڵ هەر تێکستێکی تازەدا کە دەیخوێنینەوە. ئەم کتێبە ڕێگایەکە بۆ ناسینی چێژەجیاوازەکانی خوێندنەوە وهەڵبژاردنی ئەوتێکستانەی کۆ خۆمان چیژی لێدەبینین و دەمان کات بە کەسێکی بیرکەرەوە دور لە تێڕوانینی دۆگمای.
ناساندنی؛حەمەشوان کەمال