ئاگر کەوتەوە خۆڵەمێشی خۆی ئەسوتێنێ.
خۆڵەمێش ئەو سوتووەیە کە لە دوای سووتانی شتێک جێدەمێنێت، واتە: هەر شتێک بسووتێت، بێگومان کەمێک خۆڵەمێش جێدەهێڵێت، لێرەدا مەبەست لە زیانە، کاتێک ڕوو لە سامانی کەسێک دەکات، مایەپووچی دەکات و هیچ لەدوا جێنامێنێت. مەبەست لەوەیە کەسێک لە کارێکدا زیانی پێبگات، یەکەم کەس خۆی تووشی دەستکورتی و هەژاریی دەبێت. [1]