82 ساڵ لەمەونەر لە دێرسیم خەڵکی کورد هەر لە حەوت مانگانەوە تا 72 ساڵیی کۆمەڵکوژ کران. کۆمەڵکوژییەکی جەگبڕ و تاوانێکی وێرانکار بەرامبەر دێرسیم و دێرسیمەکان کرا. لە 4ی گوڵان 1937 دا بە بڕیاری فەرمیی حکومەت و دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی سەربازی گەورە بە ئامانجی لەناوبردنی خەڵک کرایە سەر دێرسیم. دەوڵەت و حکومەتی تورک بە ڕق کینەی تۆڵەسەندنەوە لە زەوی و ئاسمانەوە پەلاماری دێرسیمیان دا. بە هەزاران دێرسیمییان کوشت، لەو ژمارەیەش زیاتر برینداربوون، هەزارانیشیان دەربەدەرکرد و لە ڕێدا فەوتان. کوشتوبڕێک، کۆمەڵکوژییەک بە بڕیاری فەرمی دەوڵەت و حکومەت و بە بەڵگەوە ئەنجامدرا. شتێکی لەو چەشنە تا ئەو کاتە لە هیچ شوێنێکی دنیادا ڕووی نەدابوو. ئەوەی دەوڵەت و حکومەتی تورک بەسەر خەڵکی کوردیان لە دێرسیم هێنا، هیچ دەوڵەتێک بەرامبەر دوژمنە هەرە گەورەکانیشی نەیکردبوو. سەرەڕای کوشتوبڕ و دەربەدەرکردن و ماڵوێرانیی، یاسایەکی تایبەتیشیان دەرکردو ناوی دێرسیمیان گۆڕی بۆ تونجەلی. دڵی کوردستان بەو کۆمەڵکوژیە داغان بوو، هەرگیز لە بیر نەکراو، نابێ هەگیز لە بیریش بکرێت. ئەبێ کورد هەرگیز بکەری ئەو تاوانەو تاوانەکەش لەیاد نەکەن. پێوستە لە هۆش و ویژدانی خۆیاندا هەڵیکۆڵن بۆئەوەی بۆ هەمیشە نەسڕێتەوە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە هەموو هێزی خۆی ئەو جینۆسایدە شەرمەزار ئەکات کە لە 4ی گوڵاندا و پێش 82 ساڵ بەسەر خەڵکی ئێمەدا لە دێرسیم هات. بەرپرسانی دەوڵەت و حکومەتی خوێنرێژ هەرچیەک بڵێن، سیاسەتی گشتی هەر ئەنجامێک بدا بە دەستەوە، هیچ لەو پرسە ناگۆڕێ. ئەو دڕندایەتیەی بەرامبەر خەڵکی ئێمە کرا، لاپەڕەیەکی ڕەشی ترە لە مێژووی خوێناوی دەوڵەت و حکومەتی تورکیادا. پێویستە خەڵکی ئێمە بە ڕێبەرو پێشەنگ و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە، لە هەموو یادێکی ئەو ڕۆژە خەمناک و دڵتەزێنەدا، یادەوەریی خۆیان ڕوون و گەش ڕاگرن و بۆ بەدواداچوون و حساب خواستن لەو دوژمنانەی ئەو کارەساتەیان ئەنجامدا، سست و لاواز نەبن.
پێویستە دوژمنان حسابی جینۆسایدی دێرسیم بدەن.
جینۆسایدی دێرسیم لە یاد ناکرێ و نابێ هەرگیز لە یادیش بکرێت.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە
4ی گوڵان (ئایار)ی 2019، برۆکسل