هونەرمەند و وەرگێڕ
ناوی تەواوی ❞ستار کەریم عەزیز❝ە لە 21-03-1962 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە، ئامادەیی بازرگانی لە سلێمانی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1993 وە دەستی کردووە بە گۆرانی ووتن چەند بەرهەمیکی بۆ تەلەفزیۆن تۆمار کردووە و ئیستاش خەریکی تەواوکردنی سی دیە بو نۆ گۆرانی.
لە ساڵی 2002 ەوە چەند کتێبێکی وەرگیراوە بۆ سەرزمانی کوردی لە زمانی فارسییەوە، هەروەها پیشتریش لە کوردستانی نوێ چەندین بابەتی وەرگێراوە.
هەروەها لە گۆڤاری شاکاری هونەرمەندان چەندین بابەتی وەرگێراوە.
دوا بابەتی وەرگێرانی پەرتووکی ❞پوختەی مێژووی هونەر❝ە کە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپی کردووە.
کاری داهاتووی پەرتووکێکی هونەری شێوە کارییە بەم زوانە چاپ دەکرێت.
بەرهەمەکانی تاکو ئێستا (2019)بریتین لە:
=KTML_Bold=وەرگێران :=KTML_End=
1 مێژووی سینەما ساڵی 2002 دەزگای سەردەم.
2 دەربڕینی ئەندێشە لە مۆزیکدا ساڵی 2005 دەزگای سەردەم.
3 ئامێری مۆزیکی کوردی 2007 ئنستیوتی کەلەپوری کورد سلێمانی.
4 سینارێوی کۆرتە فیلم 2008 دەزگای سەردەم.
5 کۆمەڵناسی و هونەری مۆزیک 2011 دەزگای سەردەم
6 پوختەی مێژووی هونەر 2019 دەزگای سەردەم.
=KTML_Bold=گۆرانییەکان:=KTML_End=
1 خاک و خۆڵ شیعری لەتیف هەڵمەت
2 زەماوەندی ئازار شیعری محمد کەساس
3 ئاوێنەی عیشقێک شیعری غەریب پشدەری
4 نیگا شیعری مارف عمر گوڵ.
5 خەیاڵی عشقێک شیعری حەمدی.
ئاوازی گۆرانییەکان هەمووی ستار کەریم ئامادەکردنی مۆزیک 1 ئەحمەد ڕەزا 2 ئەنوەر قەرەداغی. 3 زەمەند نوری 4 هەڵکەوت و تاهیری گیتار