بەشه و جەردە بە ڕۆژ مەردە
بەشه و وبەرۆژ جەردەن و نايشانەوە
لە کۆندا زۆر بەسەر شەودا هەڵدەرا و دەوترا(شه و قەڵاتی مێردانە) و مەحوی مەزن-يش دەيوت(سەتری گوناحکارانە شەو) لەزەمانی(جاهيلی-نەفامی) پێش ئيسلام ئەگەر کەسێک دزی پێ نەکرايە ژنيان پێ نادا دەيانووت لەبرسان دەمرێ، دزيی و جەردەيش سەردەمانێک جێگەی بەخۆهەڵدان بووە خۆم ساڵی 2013 لە يەکێک لە گوندەکانی کوردستان ناوی کەسايەتيەکانی مێژوويی گوندەکەم لە ئەنجومەنێک داوا کرد ووتی باپيرەم فڵان زۆر ناودار بووە ووتم ناودارييەکەی چی بوو(پاڵەوان و نان دەر و کێخوا و خاوەن ديوەخان و پێشمەرگەی دوازدە سوارەی مەريوان و لەشکری شێخ مەحمود و شۆرشی ئيبراهيم خانی دەڵۆ) وتی بابۆت باس بکەم(بۆی گێڕامەوە کە کاتی خۆی چۆن توانيويەتی چەکی فڵانە ئاغای دەستڕۆيشتو بدزێت)، لەوێ ڕۆژێ دزيش ئەتەکێت و بنەما و پێوەری خۆی هەبوو ئەگەر نمەکی ماڵێکيان بکردايە بەبڕای بەبڕای دزيان لێ ناکرد، ئينجا ئه و ئيديۆمەی بەشه و جەردەيە واتە بەشه و ڕاو وڕووت دەکات و خەڵکی ڕووت دەکاتەوە بەرۆژيش خۆی دەکاتە مەرد و پياوی(سوڵح و سەڵاحەت-ئاشتەوايی) و ناو کۆڕ و (مەجليسان) هەڵبەت ئەمەش پيشەی بەشێک لە دەرەبەگەکان بوو لە سەدەی ڕابردوو بەشەوان بە پياوەکان و داردەستەکانيان(گاجوت و ئەسپ و مەڕو ماڵات و ڕەشەوڵاغ و کەچە چەک و شتی گرانبەهايان) دە دزی و بەرۆژيش ديوەخانيان پێ دەرازاندەوە و خۆيان بە پياوماقوڵ نيشان دەدا و ئەلقە بەگوێيان پێ دابەستە دەکرد و گەڵاجاڕ و خەرمانی جوتيارانيان پێ دەسوتاندن، بۆيە وتراوە بەشه و جەردەيە و بەرۆژ مەردە بەداخەوە ئێستا بەشه و و بەرۆژ جەردەن و نايشارنەوە بۆيە دەکرێت لەمرۆدا بوترێت(بەشه و وبەرۆژ جەردەن و نايشانەوە).