ئاوی بێ لغاوی خواردۆتەوە.
لغاو: ئاسنێکی ئەڵقەدارە دەکرێتە دەم و لغاوی وڵاخ و پێی جڵەو دەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) لەلایەن سوارەوە، بە لغاوەکە ئاڕاستەی ڕۆیشتنی وڵاخەکە دیاریدەکرێت، بە یەکێک دەوترێت کە لەلایەن کەسووکارییەوە جڵەو نەکرێت، بێ پرس و ڕای کەس، ئیشی سەربەخۆ بکات و لە کەس نەترسێت.[1]