دوای ئەوەی هێرشێکی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر کێڵگە کشتوکاڵییەکانی #خانەقین# و دوبزو گوندەکانی سەر بەشارەدێی سەرگەڕانی پارێزگای #کەرکووک# ئەنجامدرا، لیژنەکەمان لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بەزوویی هاتینە سەر خەت و لێکۆڵینەوەمان لەم هەنگاوە مەترسیدارە کرد و بەهیمەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی کەهەر زوو بەدەنگییانەوە هات و بەدانیشتنی لیژنەکەمان لەگەڵ جووتیارانی ئەو گوندانە و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێک ئێستا ڕێگە دەدرێت ئەو جووتیارانە کاری دروێنەی خۆیان بکەن.
ئێمە وەک چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ کە ئەم کێشەیە بەزوویی چارەسەر بکەین، بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەکانیان بپارێزرێن.
لێرەشەوە سوپاسی فراکسێۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی بەغداد دەکەین کەهاوکاری باشمان بوون بەدەم داوای لیژنەکەمانەوە هاتن.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
#23-05-2019#