شەهید عەلی حەمە عەبدولقادر (1957-1978): عەلی حەمە عەبدولقادر ناسراو بە شەهید عەلە خڕە لە ساڵی 1957 لە گوندی خێڵی حەمەی #شارەزوور# لە خێزانێکی جوتیار و نیشتمان پەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1976 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە و کاری ڕێکخستن بە چوست و چالاکی ئەنجام دەدات.
لە کۆتایی ساڵی 1976دا لەخزمەتی سەربازی زۆرەملێ هەڵدێت و چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شانی و لە هەرێمی هەورامان دەبێت بە پێشمەرگە.
شەهید عەلی کەسێکی ئازا و چاونەترس وجەربەزە بووە، بەشداری زۆربەی شەڕو نەبەردییەکانی کردووە.
لە ساڵی 1978 هێزەکانی یەکێتی بەرەو #هەکاری# دەڕۆن، شەهید عەلە خڕە لەلای شەهید =KTML_Bold=هاوار=KTML_End= دەبێت و بەردەوام پێکەوە دەبن و لەو مەفرەزانە دەبن کە بۆ چاوترساندی ڕژێمی بەعس لە ناوچەکەدا دەمێننەوە.
لە ڕۆژی 19/4/1978 لەگەڵ شەهید هاوار و شەهیدان =KTML_Bold=عەزیز عەلی مەجید زەمەقی=KTML_End= و =KTML_Bold=حسێن شەمێرانی ئیمامی زامنی=KTML_End= بەرەو گوندی میری سوری بناری سورێن دەگەڕێنەوە دەکەونە ناو کەمینی جاشەکانی =KTML_Bold=ڕەشەی ساڵحە=KTML_End= و =KTML_Bold=سالە خەیات=KTML_End= و لە هەر چوار لاوە دەستڕێژی گوللەیان لێ دەکرێت.
پاش کاتژمێرێک شەڕو بەرگری و کوشتنی چەند جاشێک، شەهید علی و شەهید هاوار لەوێدا دەکوژرێن و هەردوو شەهیدان عەزیز عەلی مەجید زەمەقی و حسێن شەمێرانی ئیمامی زامنی بە برینداری دەگیرێن و پاش ماوەیەک لە قەسابخانەکەی موسڵ لە سێدارە دەدرێن. شەهید عەلی سەڵت بووەو بەرگری لە خاک و نیشتمان دەرفەتی پرۆسەی هاوسەرگیری پێ نەداوە.[1] [2]