لە ئێوارەی ڕۆژی 19-04-1978 لە کاتی دابەزینیان بۆ گوندی میری سور لەگەڵ سێ پێشمەرگەی قارەماندا دەکەونە ناو ئابڵوقەی جاشەکانی =KTML_Bold=ڕەشەی ساڵحە=KTML_End= و =KTML_Bold=سالە خەیات=KTML_End= ەوە و لەهەر چوار لاوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولە.
دوای کاتژمێرێک شەڕ و بەرگری و کوژرانی چەند جاشێک، شەهید هاوار و شەهید =KTML_Bold=عەلی حەمە عەبدولقادر خێڵی حەمە یی=KTML_End= لەوێدا دەکوژرێن و شەهیدان =KTML_Bold=عەزیز عەلی مەجید زەمەقی=KTML_End= و =KTML_Bold=حسێن شەمێرانی ئیمامی زامنی=KTML_End= بە برینداری دەگیرێن و پاش ماوەیەک لە قەسابخانەکەی موسڵ لە سێدارە دەدرێن.
ئەو کەرتەش بڕیار بوو بدرێت بە شەهید هاوار ناونرا کەرتی هاوار و دواتر لەساڵانی هەشتاکاندا چەندین فەرماندەی قارەمان بوون بە فەرماندەی، یەکێک لەوانە فەرماندەی قارەمان شەهید ئەحمەد شاتوانی بوو.[1] [2]