لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە[1]
ئەگەر هەموو مەلێ میوەخۆر بووایە، میوە بەدارەوە نەئەما.
کەسێکی کارزانی وردەکار بە کەسێکی ئیش نەزانی بێفەڕ دەڵێ: ئەگەر هەموو کەس ئیشی بزانیایە، کەس پولێکی پەیدانەدەکرد. واتە: لە کۆمەڵگەدا، هەتا کەسێکی دەست ڕەنگین دەدۆزیتەوە، کارێکت بۆ بکات، دەیان کەسی دەست و پێ سپی دەبینی، بێکار دانیشتوون. [2]