دیوانی (کتێبی دڵشکان) کە لە (251) لاپەڕە چاپ و بڵاوبۆتەوە لە ساڵی (2005)نوسەر: #مەریوان وریا قانع#
چاپی یەکەم 2018 سلێمانی
چامەی (کپ بوون)
لەخۆر ناچیت، لە مانگێکی تەنیا ئەچیت.
لەئاو ناچیت، لەزەوی پاش باران ئەچیت.
لەمن ناچیت، لەگوڵێکی تەنیا ئەچیت.
ئەڵێی لە دەریایەک عەتردا مەلەت کردووە
هەموو کون و قوژبنێکی ئەم گەردوونە
بۆنی تۆی گرتووە.
دەمم پڕە لە نوێژ و کوفر و گریان و گۆرانییە.
پێم وایە هەموو زەوی لەسەر سنگی من
نووستووە،
گیانم پڕە لە غەڵبە غەڵب وخەیاڵم پڕە لە
سەفەر،
بەری دەستیشم لێوانلێوە لە پاڕانەوە،
برینەکانی ڕابووردوم بە تاریکی ئێوارەیەکدا
هەڵواسیوەو،
چاوەڕوانی برینەکانی سبەینێم.
خۆزگە پاڵم بە (با) یەکەوە ئەداو تۆزێ
ئەحەسامەوە.)