ناو: سەروەر حەمە ئەحمەد سادق
مێژوو وشوێنی لەدایک بوون: 28 تموز/یولیو 1988، شارەزوور-سلێمانی.
پلەی وەزیفی وشوێنی کاری ئێستا:
- مامۆستا لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر
- توێژەر لە سەنتەری سیاسی و ستراتیژی (CPSS)
- ئەندامی دەستەی نوسەرانی ماڵپەڕی PÊNÛS/ پێنووس
- نوسەر لە گۆڤاری بوار
بڕوانانەی بەدەستهاتوو:
1. هەڵگری بڕاوانامەی (بەکالۆریۆس) لە زانستی سیاسی بە پلەی یەکەم لە کۆلێژی یاسا وزانستە سیاسیەکان، بەشی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر، ساڵی 2010.
2. هەڵگری بڕاوانامەی (ماجستێر) لە زانستی سیاسی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە کۆلێژی بازرگانی وکارگێڕی کار، بەشی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی حلوان - قاهيره، ساڵی 2014، ناونیشانی تێزی ماجستێر (القضية الکوردية من منظور السياسة الخارجية الأمريکية دراسة حالة لإقليم کوردستان العراق 2000-2012).
بەرهەم و بڵاوکراوەکانی نوسەر:
1- کتێبی (هەرێمی کوردستان لە هاوکێشە سیاسییە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا)، خانەی موکریان بۆ چاپ وبڵاوکردنەوە، هەولێر، ساڵی 2018.
2- کتێبی (ڕۆشنبیریی سیاسی)، چاپخانەی هێڤی، هەولێر، ساڵی 2019.
3- کتێبی (القضية الکوردية من منظور السياسة الخارجية الأمريکية)، نوسینگەی تەفسیر، هەولێر، ساڵی 2019.
4- توێژینەوەی (حرب الخلیج الثالثة والتحالف الأمریکي الکوردي في العراق)، المجلة جامعة حلوان، المجلد (28)، العدد (2)، سنة 2014.
5- توێژینەوەی (هەرێمی کوردستان لە گۆشەنیگای ئیدارەی دووەمی باراک ئۆباما)، گۆڤاری یاسا و ڕامیاری، زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر، ژمارە (22)، کانونی یەکەمی 2017.
6- توێژینەوەی (جرائم الإرهاب وتداعیاته علی السلم والأمن الدولیین/ جرائم داعش نموذجاً). المجلة قەڵای زانست، الجامعة اللبنانیة الفرنسیة-أربیل، العدد (3)، کانون الثاني 2018.
7- توێژینەوەی (ستراتیژیەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی باراک ئۆباما (ئێران و سوریا وەک نموونە)، گۆڤاری یاسا و ڕامیاری، زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر، ژمارە (24)، حوزەيرانی 2018.
8- توێژینەوەی (پێگەی هەرێمی کوردستان لە ستراتیژیەتی وزەی یەکێتی ئەوروپا)، گۆڤاری یاسا و ڕامیاری، زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر، ژمارە (-)، 2019.
- خاوەنی دەیان وتار و شرۆڤە و شیکردنەوە لەسەر پرسە سیاسییە جۆربەجۆرەکان لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان. [1]