$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- محەممەد سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان و چالاکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە لاپەڕەی کەسیی خۆیدا ڕایگەیاند کە حوکمی ممنوع الخروجیی ناوبراو دەرکراوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- سوپای تورکیا هاتوچۆی لە دوو گوندی شارەدێی #سیدەکان#ی شارۆچکەی #سۆران# قەدەغەکردووە و داواشی لە هاووڵاتیان کردووە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بناری چیای خانتووری سەربە شارۆچکەی دەرکارێی شارۆچکەی #زاخۆ#ی بۆردومان کرد. ڕاگەیەنرا فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەر دەوروبەری گوندی شەرانش-یان کردووەتە ئامانج.[2]
- لە دوو گوندی سنووری #سەنگاو# شەڕ لەنێوان دوو خێزانی ئامۆزای یەکدی ڕوویدا، لە ئەنجامدا دوو برا کوژران.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە پێشەنگایەتیی خانەوادەی شەهیدان لە شارۆچکەی دێرک-ی کانتۆنی هەرێمی جزیر مەڕاسیمی پرسە بۆ شەهیدی سەرکردە #دیار غەریب# (هەڤاڵ هەڵمەت) ساز دەکرێت.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- کوردانی تاراوگە، لە هەر چوار بەشی کوردستانەوە، بەمەبەستی مەحکوومکردنی تێرۆری دوکتور قاسملو و هاوڕێیانی، لە بروکسێل کۆبوونەوە و خۆپێشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.[4]