ناسناو: عادل سەمسوور
ناو و پاشناو: محەمەد چۆبان
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سەمسوور#ی باکووری کوردستان
ساڵی لەدایکبوون:1986
شوێنی شەهیدبوون: #29-07-2019#
شوێنی شەهیدبوون: دۆڵی #زاپ#ی باشووری کوردستان
$ژیاننامە$
هاوڕێ عادل سەمسوور ساڵی 1986 لە شاری سەمسوور لەدایکبووە و لە تەمەنی لاویدا ستەمی دوژمنی گەلی کوردی بینیوە. دواتر هاتووەتە نێو خەباتی گەنجان و بەهۆی فشارەکانی دوژمن ناچار بووە ڕوو لە ئەوروپا بکات. هاوڕێ عادل سیستەمی سەرمایەداریی ئەوروپای پەسەند نەکردووە و ساڵی 2010 هاتووەتە نێو ڕیزەکانی گەریلا. لە ڕۆژی دەستپێکەوە بەباشی ئەرک و بەرپرسایەتیی خۆی جێبەجێ کردووە. هاوڕێ عادل لە بەرانبەر دوژمن لە ڕیزەکانی پێشەوە تێکۆشاوە. تا ساتی شەهیدبوونی ئەوەی پیشانی ئێمە داوە کە پەیوەستبوونی گەل و ڕێبەرایەتی چۆن دەبێت.