مامۆستا طاهر بامۆکی ئیمام و خەطیبی مزگەوتی عومەری کوڕی خەطاب - لەهەڵەبجەی شەهید.
مامۆستا تاهیر بامۆکی ناوی تەواوی (تاهیر ئەحمەد قادر نادر) بامۆکی، دایکی (عائیشە مەحمود محەمەد)کچی کوێخا(مەحمودی ڕێیحان)
لە ساڵی 1956 لە گوندی بامۆک لە دایک بووە،
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی بامۆکی سەرەتایی تەواو کردووە، ناوەندیی لە شاری هەڵەبجەو ئامادەیی لە شاری سلێمانی و پەیمانگای لە شاری بەغداد تەواو کردووە.
پاشان کۆلێژی کوردستانی بۆ پێگەیاندنی پێشنوێژو وتارخوێن لە شاری هەڵەبجە تەواو کردووە.
پێنج ساڵ مامۆستای ئامادەیی پیشەسازی هەڵەبجە بووەو وانەی وتووەتەوە. لە بامۆک و گوندی بندەری نزیک پاوە و شارۆچکەی برایەتی و سەیدسادق و هەڵەبجە پێشنوێژیو وتارخوێنیی کردووە و تائێستاش(2019) بەردەوامە.
لەساڵی 1986دا هاوسەر گیریی کردووەو چوار مناڵی هەیە.
لە ساڵی1991دا ئیجازەی مەلایەتی لەسەر دەستی مامۆستا مەلا سەید نەجمەدین تەها وەرگرتووە، لە ساڵی حەفتاکانەوە بەشداری ڕابوونی ئیسلامیی کردووەو زۆر چالاک بووە لە بانگەوازو وتاردان و ئاشتەواییدا،
لەساڵی 2006 دا بە یەکجاری وازی لە حیزبایەتی هێناوەو خۆی یەکلا کردووەتەوە بۆ کاری بانگەواز ومەلایەتی، هەموو جۆرە ئیشێکی گوندی کردووە لە کرێکاری و کشتوکاڵ و مەڕوماڵات لەوەڕاندن و دوکانداری. بەتایبەتی دوکانی سیم پێچی ماتۆڕی کارەبایی بووە.
لەساڵی 2006و لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەیاوەری چەند پیاوێکی بەڕێز مەراسیمی عەمرەی وەک مورشیدی حاجی وعەمرەکاران بەجێهیناوە، لە هەمان ساڵدا لە تاقیکردنەوەی وەزارەتی ئەوقاف و تیروپشکدا ناوی دەرچووە بۆ سەفەری حەج و ئەو مەراسیمەشی بە جێهێناوە،
وتارەکانی لە زۆرێک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە لەوانە ڕادیۆو تیڤی و سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان و گۆڤارەکان پەخش دەکرێت[1].