وەرگێڕانی: جەلیل عەباسی
دانپێدانانەکانی جەعفەری شەفیعزادە
پاسەوانی تایبەتیی خومەینی لە نوفێل لوشاتووەوە تا تاران
کتێبی (لە پشت پەردەکانی شۆڕشەوە) کە بەشێکە لە بیرەوەری و دانپێدانانەکانی (جەعفەر شەفیعزادە)ی پاسەوانی تایبەتی خومەینی لە نۆفڵ لوشاتۆ تا تاران، ئاوێنەیەکی باڵانوێنە بۆ پیشاندانی هەقیقەتی شاراوەی چۆنیەتی سەرهەڵدان و سەرکەوتنی شۆڕشەکەی ئێران و ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی.
هەرهەموو ئێرانییەک و زۆر بەتایبەتیش هەرهەموو کوردێک دەبێ ئەم کتێبە بخوێنێتەوە تا ڕاستییە شاراوەکانی بۆ دەرکەون.
خۆشحاڵم کە بە وەرگێڕانی ئەم کتێبە، توانیم کڵاوڕۆژنەیەک بکەمەوە بۆ پیشاندانی تیشکی خۆری ڕاستییەکان بە هاوڵاتیانم.
جەلیل عەباسی [1]