کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
کەسوکاری سەربەزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەکان
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت و هیودارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی و تەبایی و یەکڕیزی گەلەکەمان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان، پارتە سیاسییە کانی کوردستان، ئەم بارودۆخە هەستیارو مەترسیدارەی کوردستان و ناوچەکەی پێدا گوزەردەکات وادەخوازێت کە گەلی کورستانیش ئامادەباشی تەواوی هەبێت بۆ سەرجەم ئەگەرەکان و ڕووداوە پێشبینی کراوەکان، پێویستە لە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانیمان گیانی تەبایی و یەکڕیزی بپارێزین، نەک سەنگەر لەیەکگرتن و تەخوینکردنی یەکدی و فراوانکردنی دەلاقەی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوانمان.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە مێژووی پڕشکۆی سەروەری خۆیدا هەمیسە لەگەڵ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەماندا بووە، له و پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە زیانی زۆریشی کردووە.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە یادی ئەم جەژنەدا کە جەژنی لێبوردەیی و بەخشندەییە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگاداری سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خۆی دەکاتەوە هەرچی پێویستە بۆ پاراستنی ئه و یەکڕیزی و تەباییەی خەڵکی کوردستان ئەنجامی بدەن دوورکەونەوە لە وەڵامدانەوەی هێرش و پەلاماری ناڕەوای چ لایەنێک کە بیەوێت ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکبدات و شەڕی ڕاگەیاندن بەرپا بکات.
#03-06-2019#