نووسینی (د. نەزاکەت حسێن حەمە سەعید) ە، لە 94 لاپەڕە پێکهاتووە و دەیەوێت بەکورتی لەسەر تیورەکانی کاریگەری میدیایی و قوتابخانەکانی بدوێت وەک بنەمایەک بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری سۆسۆلۆژیانەی ڕاگەیاندن.
سۆسیۆلۆژیای ڕاگەیاندن: بریتییە لەتێگەیشتن لەمیدیا لەڕوانگەی ئەو کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەوە کە دەیکاتە لەسەر کۆمەڵگە. واتە تێگەیشتن لەمیدیا لەسێ ڕوانگەی سەرەکییەوە
یەکەم:دەزگای ڕاگەیاندن لەڕووی(سیاسەت، ئایدۆلۆژیا، ئامانج، شێواز، تەکنیک).
دووەم: بەرهەمی میدیا لەڕووی (تەکنیک و ناوەرۆک) ەوە.
سێیەم:وەرگر لەڕووی (کێن؟ چییان دەوێت، لەچی ئاست و تەمەنێکدان، بایەخ بەچی دەدەن؟)، دەبێت ئەم سێ بەشە پێکەوە تەواوکەربن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان.