وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: حەمە ڕەشید
کتێبێکی دەروونناسییە، باس لەو بۆشاییە گەورەیە دەکات کە لەناو ڕۆشنبیریەتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوادا هەیە سەبارەت بە سایکۆلۆجیای سیاسی، وە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چەندە گرنگی دان بەم بابەتە پێویستە تاوەکو لە هەڵوێست و کەسێتی سیاسیەکان تێبگەین لەو دۆخانەی کە تیایدان، بۆ نمونە چی وا لە جۆرج بۆش دەکات کە دوای 11ی سێپتەمبەر ئەو کارانە بکات کە لە عێراق و ئەفغانستاندا کردنی؟ ئایا دەیتوانی نەیکات؟ ئایا بژاردەی هەبوو، هەموو ئەو پرسیارانە بە دوو ئاڕاستەی جیاوازدا وەڵام دەدرێنەوە و خوێنەر سەرپشکی هەڵبژاردن دەکات بەڵام تووشی سەرئێشەشی دەکات. [1]