نووسینی: ڕۆبەرت گرین
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کارزان کاوسین[1]
یاسای ژمارە (1)
هەرگیز لە گەورەکەت لێهاتووتر دەرمەکەوە!
هەمیشە وەها لەوانەی سەرووی خۆت بکە بە ئاسوودەیی هەست بکەن باڵان، بۆ دڵخۆشکردن و کارتێکردنی گەورەکانت دوور مەرۆ، ڕەنگە ترس و نائارامی درووست بکەیت و ئەوکات دەستکەوتەکانت پێچەوانە دەبنەوە، هەر بۆیە وا بکە گەورەکانت لێهاتووتر دەربکەون لەوەی کە هەن و بەمشێوەیە تۆ دەگەیتە ترۆپکی دەسەڵات.