لە ڕێکەوتی 07-04-1991 لە شارەدێی سیروان لە دایکبووە سەربە پارێزگای #هەڵەبجە#ی شەهید.
لە ئێستادا (2020)لە هەڵەبجەی تازە (#شارەزوور#) نیشتەجێیە.
باوکی ناوی (عەلی مەعروف) ە و دایکیشی ناوی (ڕابیعە عەلی) یە.
قۆناعی سەرەتایی لە قوتابخانەی (شارەزووری بنەڕەتی) و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیشی لە قوتابخانەی (زەڵمی کچان) تەواوکردووە.
دەرچووی کۆلێژی ئادابی ئینگلیزیی زانکۆی #سلێمانی#یە و لە ساڵی 2013 بۆ 2014 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەو بوارەدا وەرگرتووە.
جگە لە زمانی دایک زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبیش زۆر بەباشی دەزانێت.
خاوەنی بڕوانامەی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی ئەمریکی و خاوەنی بڕوانامەیە وەک ڕاهێنەر لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا.
ماوەی چەند ساڵێکیشە خولی فێربوونی زمان دەکاتەوە بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی لە هەڵەبجەی تازە.
لە بەرواری (20-04-2019) دەستی بە کاری وەرگێڕان کردووە لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانی شیرینی کوردی.
تاکو ئێستاچەند بارهەمێکی وەرگێڕاوی هەیە. [1]