بۆ بیرورای گشتی
دەقی بەیاننامەی دەستلە کارکێشانەوەمان لەکۆمەڵەی شۆڕشگێڕ
نووسینی ئەم وشانە ئەگەرچی لە ڕووی عاتفی و هەستی دەروونییەوە، پاش تەمەنێک خەباتی شەرافەتمەندانە زۆر قورسە، بەڵام وەفاداری بە ئازادی و ڕزگاری و بوێریی تاکەکەسی و سیاسی دەخوازێت کە بە ڕاشکاوییەوە باسی بکەین. بێگومان مێژوو لە سەر ئێوەو ئێمەش قەزاوەت دەکات، بۆیە چیتر، خۆمان بە هاوبەشی سیاسی ئێوە نازانین و بە جۆرێکی تر و لە سەنگەرێکی ترەوە درێژە بە خەباتی فیکری و سیاسی خۆمان دەدەین و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ نامێنین.
ئەنوەر محەمەدی _ ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسی
فاروق وەکیلی_ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی
سالار پاشایی _ ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی
سۆران پالانی _ ئەندامی پێشووی جێگری کۆمیتەی ناوەندی
جەلیل ئازادیخواز _ بەرپرسی پێشووی پەیوەندییه ئێرانی و کوردستانییەکانی کۆمەڵە لە ئامریکا
ئەنوەر ئەسەدزادە_ نووسەر و سەرنووسەری پێشووی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
بێهروز ئەمین پوور _ بەرپرسی پێشووی دەفتەری سکرتێر
ئەمین سورخابی _ لێکۆڵە ڕی سیاسی و کادری پێشووی ڕاگەیاندن
#20-06-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!