یەک لە شۆفێرەکانی ناو شاری #سلێمانی# بووە، لە ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردوودا، دەستێکی باڵای هەبووە، لە گواستنە و هێنان و بردنی نامە و بەیانی نهێنی و ئەندامانی ڕێکخستنەکانی ناو شار بۆ شاخ، شیانی وتنە جەبار هەردوو قاچی ساڵی 1974 لە بۆردوومانی شاری #هەڵەبجە#دا لە دەست دابوو. بە وتەی خۆی ئەم کەمئەندامییەی بۆی ببوو بە خێر بۆ کارە نهێنییەکانی بە جۆرێک دەگێرێتەوە: (کە ڕۆژێک لە ناو بازاری شاری سلێمانی، دەکەوێتە ناو مەفرەزەی #مولازم موحسین#ەوە، کە بەسەر و ڕیشەوە دەیبنێ شێت و هار دەبێت. تا دەمی قورگی تف و جوێنی تێدابووە بە دەم و چاویا کردووە، دواتر دەرگای ئوتومبیلەکەی دەکاتەوە بە هەردوو دەست نووساوە بە یەخەیەوە و ڕایکێشاوەتە دەرەوە، کە بینیویەتی بە کەمئەندامی بەو دڕەندەییە چاوی پڕبووە لە ئاو، ئامێزی پێداکردووە و خستوویەتییەوە سەر کوشنەکەی و بەر لە جێهشتنی ژمارەی تەلەفونی تایبەتی خۆیی داوە پێی و وتوویەتی- ئەمە ژمارەی تایبەتی خۆمە، لێرە بەدوا هەر کەسێک لە هەر کات و شوێنک ڕایگرتی یەکسەر تەلەفونم بۆ بکە.)