(م.صلاح ی پەرلەمان) خەڵکی ڕەسەنی شاری کفرییە، لە ساڵی 1954 لە قەزای کفری لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە کفری تەواو کردووە، ساڵی خوێندنی (1977_1978) کۆلێژی ئادابی (بەشی کوردی) زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە، لەساڵی 1972ەوە دەستی کردووە بە نووسین :
- سەرنووسەری ڕۆژنامە و گۆڤاری (ئۆلۆمپیکی) لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان بووە.
- خاوەن ئیمتیازی هەفتەنامەی (خۆرنەوەزان) بووە.
- خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری (بانەڕۆژ)بووە. ئەندامی یەکەمین خولی پەرلەمانی کوردستان بووە لە(1992/6/4 تا 2005/6/4).
- ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردستان بووە.
لە بەرهەمە بڵاوکراوەکانی:
- دیاری منداڵان (شیعر بۆ منداڵان)ساڵی1996
- سۆزی گەرمیان
- مامۆستای پارتیزانی شەهید خالید گەرمیانی ساڵی 2004.
- شاری کفری لەتەرازووی ڕەسەنایەتی و شارستانییەتدا.
- مێژووی هۆزی زەنگەنە.
هەروەها دوو بەرهەمەی تریشی ئامادەیە بۆ چاپ.
-گەرمیان لێکۆڵینەوەیەکی گشتییە لەسەر گەرمیان
- بەشی یەکەمی کۆی شیعرەکان.