هەوراز کاوە ڕەئوف:
لە ساڵی 1984 لە چەمچەماڵ لەدایکبووە.
خاوەنی بڕوانامەی زانستی وەرزشییە لە زانکۆی قەزوین لە وڵاتی ئێران، هەروەها زمانی عەرەبی دەزانێت.
لە ساڵی 1999 دەستی بەکاری ڕۆژنامەنووسی وەرزشی کردووە.
لە ساڵی (1999، 2005) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سەرشەقام بووە لە چەمچەماڵ.
لە ساڵی 2004 سەرپەرشتیاری گشتی ڕۆژنامەی وەرزشی ئاشتی بووە.
لە ساڵی (2005 تا2014) وەکو بێژەری وەرزشی کاریکردووە.
لە ساڵی 2008 لێپرسراوی بەشی وەرزشی ڕۆژنامەی چەرموو بووە.
لە ساڵی 2010 لە شاری هەولێر بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بواری هەواڵسازی بەدەست هێناوە.
لە ساڵی 2010 پەیامنێری ڕۆژنامەی ئاسۆ و پێگەی خەندان سپۆرت بووە.
لە ساڵی 2011ەوە سەرۆکی گروپی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی چەمچەماڵە.
لە ساڵی 2011 بووە بە بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی تیپە میللیەکانی شاری چەمچەماڵ.
لە ساڵی 2012 بە باشترین ڕۆژنامەنووسی وەرزشی شاری چەمچەماڵ دیاریکراوە.
لە ساڵی 2013 بووە بە ئەندامی یانەی چەمچەماڵ و لێپرسراوی ڕاگەیاندنی یانەکە.
لە ساڵی 2013 بڕوانامەی نێودەوڵەتی شیکردنەوەی یاریی تۆپی پێی لە هەولێر وەرگرتووە.
لە ساڵی 2014 بووە بە شیکەرەوەی وەرزشی کەناڵی (KNN).
لە ساڵی 2015 سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندنی یارییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بووە.
لە ساڵی 2018 ەوە ئەندامی ڕاگەیاندنی یەکێتی یارییە پێنجییەکانی عێراقە لە سلێمانی.
لە ساڵی 2018 جارێکی دیکە دەبێتەوە شیکەرەوەی تۆپی پێی مۆندیالی کەناڵی (KNN).
دوای ئەمانە لە ساڵی 2018 ڕەووتی گەنجانی هەمەوەند درووست دەکات و سەرۆکی ئەو ڕەوتەیە.
هەروەها لە چەندین سیمینار و خولدا بەشداریکردووە، تا ئێستا لە ڕۆژنامە و گۆڤار و پێگە ئەلیکترۆنییەکان بابەت و شیکردنەوەکانی بڵاودەکاتەوە، لە دەیان کەناڵی ئاسمانی شرۆڤە بۆ یارییە جیهانییەکان دەکات و شارەزای باشی لە زمانی کوردیدا هەیە.
کتێبە چاپکراوە وەرزشییەکانی نووسەر:
لە ساڵی (2010) کتێبی مێژووی تۆپی پێ و پاڵەوانیتییەکانی چاپکردووە.
لە ساڵی (2011) کتێبی مێژووی تۆپی پێی هەڵبژاردەکانی جیهانی چاپکردووە.
لە ساڵی (2013) کتێبی ئاژاوەی یاریگاکان هۆکار و چارەسەری چاپکردووە.
لە ساڵی (2017) کتێبی بیرەوەرییەکانی (دیگۆ مارادۆنای) چاپکردووە.
لە ساڵی (2018) کتێبی حەوت ساڵی یانەی ڕیاڵ مەدریدی (2010 2017) چاپکردووە. [1] [2]