وەرگێڕ
سارا ئەنوەر عەلی
لە بەرواری #01-07-1996# لەدایکبووە.
لە بنەچەدا خەڵکی گوندی (یەخشی)یە. لە ئێستادا لە هەڵەبجەی تازە (شارەزوور) نیشتەجێیە.
باوکی ناوی (ئەنوەر عەلی)ە و دایکیشی ناوی (مەهابات والی)ە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (فەقیرەی سەرەتایی) لە گوندی فەقیرەی سەر بە قەرەداغ و (هیوای سەرەتایی) و قۆناغەکانی ناوەندیی و دواناوەندیشی لە خوێندنگەی (شەمێرانی کچان) تەواوکردووە.
دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی گەرمیان.
خوێندنی تەواوکردووە بە ئاستی (زۆرباشە), وه پلەی پێنجەمی هەیە لە ڕیزبەندیی 10خوێندکارە یەکەمەکەی سەر ئاستی بەشەکەی بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017. پاش تەواوکردنی خوێندن لە بواری پسپۆڕییەکەی خۆیدا دەستیکردووە بە کارکردن و دوو ساڵە مامۆستای وانەبێژە لە خوێندنگەی (ئامادەیی شارەزوور). وە لە پشووی هاویناندا مامۆستای فێرکاریی زمانی ئینگلیزییە بۆ فێرخوازانی قەزاکەی و لە چەند پەیمانگایەکی جیاواز وانەی ووتوەتەوە. لە بەرواری(10-6-2019) دەستی کردووە بە کاری وەرگێڕان لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی شیرینی کوردی وە لە ئێستاشدا خاوەنی یەکەم کاری وەرگێڕانیەتی بەناوی (#هەرگیز کۆڵمەدە#). ئەمساڵیش2020 بەرهەمی دووەمی وەرگێڕاوە بە ناونیشانی #سەرکردايەتيکردن#. [1]